CHAPTER.25

226 43 22
                                    

VOT

ئۆفف ئەمە چییە خوایە گیان لەو کاتەی کە هۆشم هاتەتەوە لێرەم کەسیش نایەت بەلامدا..

لەوکاتە ن/ت لە بیرکردنەوەکانیدا بوو یۆنجوون و کورێکی تریش هاتنە ژوورەوە لەگەڵی..

ن/ت: بۆچی منت لێرە بەند کردووە؟!!
بە هاوارەوە بە یۆنجونی وت..

یۆنجوون: ششش هاوار مەکە بچکۆل!
وای وت لەکاتێکدا قاپێک خواردنی لەسەر مێزی ئەو ژوورە تاریک و چۆڵە دانا.

سووبین: کاتی ئەوە هاتووە پێی بلێین؟

یۆنجوون: ئایش ئەو مرۆڤێکی گەمژەیە ئێستا گەر پێی بلێیت لە ترسان ئەمرێت

ن/ت:باسی چی ئەکەن چیتان لێم ئەوێت؟

یۆنجوون پێکەنی
لەو کاتە کەڵبە تیژ و درێژەکانی دەرکەوتن..ن/ت کەمێک ترسا

ن/ت: ئ ئێوە کێن

یۆنجوون: ئێمە دوژمنی خۆشەویستە خوێنمژەکەتین..

ن/ت: خ خوێن مژ؟

سووبین: ئێمە ئەمانەوێت ئەو لەگەڵ هاورێکانی بگرین و بیانکوژین..ئەوان خوێنمژی باشن و خەڵک ڕزگار ئەکەن لە دەستی خوێنمژە خراپەکان..ئێمەش خوێنمژە خراپەکانین..بۆیە ئێمە دووژمنی ئەوانین.

ن/ت: ب بەڵام هـ هەرگیز نەمئەزانی بونتان هەیە..

یۆنجوون: ئایش ئێوە مرۆڤی گەمژە خۆ نایەینە بەردەمتان و خۆمان دەربخەین..هەم ئێمە تۆمان بە دیل گرتووە چونکە ئەمانەوێت هیسنگ بێت و رزگارت بکات ئێمەش ئەو گەمژەیە بگرین

ن/ت دەستی کرد بە گریان

ن/ت: نـ نەخێر تکایە وا مەکەن..تکایە وازمان لێ بهێنن بهێڵن لێرە بڕۆم!!!

یۆنجوون و سووبین بە بێ ئەوەی گوێ بۆ ن/ت بگرن لەوێ رۆیشتن..

ن/ت هەر ئەگریا و هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو

هیسنگ لە کوێیت؟

لە لایەک حەز ئەکەم بێت و ڕزگارم بکات لە لایەکیش حەز ناکەم بێت..

بێگومان گەر بێت ئەوا ئەیگرن و ئەیکوژن..

چی بکەم؟

منی بێسوود و گەمژە.

MY VAMPIRE (HEESEUNG)Where stories live. Discover now