VOT
ڕۆژی دواتر
هیسنگ بەشداری پۆلی نەکرد. بڕیارمدا زۆر بیر لەوە نەکەمەوە، یان لانیکەم هەوڵبدەم بیری لێ نەکەمەوە.
پاشان لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا بینیم هیچ کام لە هاوڕێکانی دیکەی لە ژووری نانخواردنی نیوەڕۆدا نین. ئەوەش وای لێکردم بیر لەوە بکەمەوە کە ڕەنگە سەرقاڵ بن بە ئەو یانەی یاری تۆپی پێیەی کە هەیانە یان شتێک
ئەو شەوە، بێزار بووم لە تاو مێشکم و نەمدەتوانی بخەوم بۆیە بڕیارمدا بچمە دەرەوە بەو شەوە ماڵەکەم لای دارستانەوە نزیکە
بە خەواڵووییەوە بەو ناوەدا پیاسەم ئەکرد، لەو کاتەی پیاسەم ئەکرد گوێم لە دەنگی ئاژەڵێک یان شتێک بوو بۆ ساتێک وەستام
لەناکاو هەستم بە دەستێک کرد لەسەر شانم. بازم دا و هاوارم کتد بەڵام لەناکاو دەمم داپۆشرا لە لایەن دەستێکەوە...چاوەکانم داخست و ترسام!
بە ترسەوە ئاوڕم بۆ دواوە دایەوە
سڵاو. ئەوە منم!
کەسەکە چرپەی کرد و چاوەکانم کردەوە و چاوم بە هیسنگ کەوت. هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی.هیسنگ:"چی دەکەیت لێرە لەم نیوەی شەوەدا؟"
هیسنگ پرسی ڕاستیەکەی من بۆ ساتێک دڵتەنگ بووم.
ن/ت:ام، من.. تەنها بۆپیاسە هاتمە دەرەوە..نەمدەتوانی بخەوم
هیسگ بەنەرمی دەستی گرتم، دەستە ساردەکەی وەک هەمیشە سارد نەبوو بۆ من لەبەرئەوەی خۆم جەستەم سارد ببو لە سەرمادا
منی بردەوە بۆ ئەو ئاراستەیەی کە لێیەوە ڕۆیشتم.
هیسنگ: نابێت شەوانە بێیتە ئێرە. بە دڵنیاییەوە بەتایبەتی گەر بە تەنیا بیت.
ن/ت: دەزانم.
سەرم جوڵاند، تێگەیشتم. هیسنگ منی بردەوە بۆماڵەوە و جارێکی تر، لەگەڵم لە دەرەوە وەستابوو.هیسنگ: هیوادارم پێت وا نەبێت کە من بەهۆی تۆوە نەهاتوومەتە قوتابخانە.
من و کوڕەکان دەبوو ئەمڕۆ هەندێک شت بۆ تۆپی شەوانە بکەین.
پاشان هیسنگ وتی و وا دەردەکەوێت گریمانەکانم ڕاست بوون.BANULYY
![](https://img.wattpad.com/cover/352527881-288-k900259.jpg)
YOU ARE READING
MY VAMPIRE (HEESEUNG)
Vampireهەرگیز نەمئەزانی خۆشەویستەکەم خوێنمژێک ئەبێت... ئەوان بونیان هەیە؟!...