CHAPTER.18

281 52 511
                                    

VOT

جاکسۆن:ئۆهــ پێم وایە تۆ بەڕاستی جوانیت! تۆ پێت وایە من قۆز بم هم من جاکسۆنم!
کوڕێکی تر لەو سیانە پێی وتم تێبینیم کرد چاوەکانی کەمێک زەردن کە گوماناوی دیار بوون لام

پێم وایە هیچ جوان نییە بەڵام وا باشتر وایە کە بڵێم جوانە بۆ ئەوەی کێشە نەنێتەوە...زۆر چیرۆکم گوێ لێ بووە کە کچان ئازار دراون لە لایەن کوڕانەوە لەبەر ئەوەی کە کچەکان کوڕەکانیان ڕەت کردەتەوە...
بۆیە ترسابووم..لە شوێن خۆم بەستبووم..لە پڕ ئەو جاکسۆن ناوە منی پاڵنا بۆ لای دیوارەکەو نینۆکە تیژەکانی چەقین لە ناو قۆڵمدا
دەستم خوێنی لێ هات و هاوارم کرد

کوڕەکە ليم دوور کەوتەوە منیش لە ئازارا هەنسکم ئەکرد کە بەڕاستی نینۆکی چەقی لە قۆڵمدا و خوێنی لێ هات. خوایە! ئەمە چەنێک درێژ بوو نینۆکی ئەو کابرایە؟!

هیسنگ و هاوڕێکانیم بینی کە بەرەو ڕووی من ئەهاتن ئەو کوڕانەی هەراسانیان کردم خێرا ڕایان کرد

تێبینیم کرد هیسنگ و هاوڕێکانی وەستان کاتێک بینیان قۆڵم خوێنی لێ یەت
بۆیە هاوڕێکانی هیسنگ بە دوای ئەو ٣ کوڕە کەوتن و هیسنگ لام مایەوە

هیسنگ هاتە لام و سەیری قۆڵی کرد چاوەکانی دووبارە ڕەنگێکی تر بوون زۆر گوێم پێ نەدا بێگوومان هەندێک جار گڵۆپەکان رەنگی چاوت ئەگۆرن

هیسنگ: وەرە با چارەسەری بکەین

هیسنگ وتی و منی بردە ئەو دەست شۆرەی کە لێی هاتمە دەرەوە

وە منی لەسەر کورسیەک داناو بۆکسێکی دەرهێنا کە چارەسەری خێراو فریاگوزاری تیا بوو

دەستی کرد بە ساڕێژ کردنی برینەکەم

زۆر بە وریاییەوە بۆی چارەسەر ئەکرد...

ن/ت:هیسنگ تۆ باشی؟

هیسنگ: ئەبێت من پرسیاری ئەوەت لێ بکەم

ن/ت: باشم تەنها کەمێک هەراسان کراوم و کەميک برینارم

هەردووکمان پێکەنین

هیسنگ:ببورە نە ئەبوو کە بە تەنها بە جێت بهێڵم تەنها ئەوە بوو شتێک ڕوویدا

ن/ت: کێشە نییە...

دواتر هیسنگ لەفافەکەی بە دەوری دەستم پێچا

ن/ت: سپاس

هیسنگ زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد

٥٠٠ کۆمێنت؟

MY VAMPIRE (HEESEUNG)Where stories live. Discover now