هەموو کەسایەتی و ناو شوێنەکان دروسکراوی خەیاڵە!
«All the characters and places are imaginary»
.·:*¨༺ ༻¨*:·.🕯️🦇🎭.·:*¨༺ ༻¨*:·.1920
__
ئەو کاتەی کە جەنگی یەکەم کۆتایهات دایکە پیرەکان ڕۆڵە شەهیدبووەکانیان لە ئامێز ئەگرت بۆ کۆتا جار نمەی باران لەگەڵ خوێنە وشک بوەکانیان تێکەڵ دەبوو کە وایدەکرد پرچە سپیبوەکانی دایکیان ڕەنگاو ڕەنگ ببێت لەوە بە ئازار تر لاوە شازدە بۆ بیستساڵەکان لەبات کڕینی ڕەنگ بۆ پرچی دایکیان ئێستا بە خوێنی خۆیان پرچیان ڕەنگ دەکەن لەپای چی؟؟
لەپای پاراستنی شازادەکان یاخود شاژن و پاشا یاخود وەزیرەکان...هتد؟
ههها سەیرە ئایا ئەمانە هەمووی بە زەبری پارە ، یاخود خۆشەویستنی نیشتیمان ، یاخود هەڕەشە بە دورخستنەوە لە خێزانەکانیان و ئازاردانیانقاسپەی کەو و دەنگی دارکونکەرەکان ئەمە تەنها شتن کە بە ئارامی وەک خۆی مابێتەوە لە ماوەی نێوان جەنگەکان ، ئەزانن بۆ ؟چونکە ئێرە شانشینی(مارلینسۆن) ە کە هەموو زۆردارەکان ئاواتیان ئەوەیە داگیرمان بکەن لە سەروی خاکە دەوڵەمەندەکەیەوە ئێرە خاوەن کچان و ژنانی جوانە کە هەمویان بە ئاو هەوای تاڤگەکان و کێڵگە گەنمەکان گەورەبوون جێگای ئیرەیە بۆ خانمە ڕفتار ناسکەکانی لەندەن چوونکە هەموو پیاوەکانی لەندەن ئاواتیان گەیشتنە بە ژنانی ئێرە
بەڵام هەر وا ئاسانە بێگومان نەخێر لەکاتێکا خاوەن پیاوانێکی قۆز و بەهێز بین بێگومان شانشینەکەمان ئەبێت وەک خۆمانبێت
.....
«شازادە خاتوون!! سەرۆکی دەستەی بەڕێوبردنی کارەکانی ناوخۆ بە کۆشکی ڕاگەیاند ژمارەیەک سەربازی زۆرمان لە دەست داوە بە جۆرێک خەریکە ڕو لە قەیرانی نەبوونی سەرباز دەکەی»
بە دەنگێکی پەشۆکاو بانگی کرد
لەگەڵ گوێبیستبوونی ئەمە ئاوڕیدایەوە بۆی کاتێ کە مرەکەبەکەی دانا وەستا لە نوسین پاش کەمێک دایە قاقای پێکەن و چەپڵە لێدان«هاهاهاها ئەیەوێت دوبارە بە قسە هیچەکانی مێشکی پاشا پڕکات لەوەی کە پێویستە کچەکانیش شانبە شانی کوڕان بچن بۆ جەنگ!!؟»
چاوەڕێی وەڵامبوو کاتێ بە چاوە ڕەشە قەترانیەکانی سێری دیمەنی ڕەشەباکەی ئەکرد«بۆ وەڵام نادەیتەوە وایە یان نا »
«خاتوون من ناتوانم لەسەر شتێ بدوێم کە هیچی لە بارەوە نازانم»
«هههه , دوانی وەک تۆ بنێرێ بۆ جەنگ ئاخەر ئەوەی من ئەیبینم ئەوان نایبینن »
چاوەکانی بایاو لە ژورە تاریکەکەی ڕۆشتە دەر
.....«شازەدە ئەبڕێڵ گوێبیستی ئەو هەواڵەبوویت
بەهەمان دەنگی پەشۆکاوی پاسەوانێک بانگی کرد»«ئێ واتا!؟»
«پێویستمان بەوەیە بەڕێز جونگکووک ڕازیبکەیت»«کارۆلین سێری ئەوە بکە بۆ جوانتر بۆی ڕون»
پاسەوانەکە سێری خزمەتکارەکەی کرد تا بۆی ڕونکاتەووە خاتوون مەبەستی چیە پاشان ئەویش وتی
YOU ARE READING
چی گەر لە سەرەتاوە بۆ یەک بونایە؟؟
Historical Fictionژانەر:ڕۆمانسی ، مێژوی ، هەست بزوێن Subject on:jungkook ,taehyung