7🎬

22 3 0
                                    


{Listen to the song to get into the vibes😀🔝⏸️}
هەموو کەسایەتی و ناو شوێنەکان دروسکراوی خەیاڵە!
‏«All the characters and places are imaginary»
.·:*¨༺ ༻¨*:·.🕯️🦇🎭.·:*¨༺ ༻¨*:·.

1920
__
پاشان ئەبڕێڵ ڕۆشت بۆ هۆڵەکە لەوێ پاشا بە کۆمەڵێ پەڕاوەوە وەستابوو لەبەردەم پەنجەرە گەورەکە ، کەمێک چووە پێشەوە پاشان وتی
«وتیان کە کەندۆکەکە کێشەی تێکەوتووە گەورەم»
بە لاچاو ئاوڕی یایەوە و پاشان سەرنجی چووەوە سەر پەڕاوەکان

«بەتەمانیت هیچبکەیت!؟»
پاشان دووبارە پاشا ئاوڕی یایەوە ئبڕێڵ سەری دانەواند

«ئێمە وا ئەکەوینە قەیرانی زۆر گەورە بەڕای تۆ ئەوە جێگای سەرنج و گرنگی پێدانە.»

«چۆنتان بوێت بەو شێوەیەیە ، بەڵام ئەشبێت بزانین ئەگەر گوڵەکان بە جوانی ئاو نەیەین ناشبێت چاوەڕێی بۆنەکەی بکەین.»

«کەواتە تۆ ڕات چیە لەسەر ئەوە خاتونی سێیەم؟»

«بەڕای من تا شانشینەکەمان یەکگرتوو بەهێزتربێت  و خەڵکەکەمان لە پشتمانبێت پێویستە ببین بە نۆکەری خەڵکەکەمان»

«کەواتە؟»
«کەواتە، پێویستە کۆمەڵێک ئاسنگەر و دارتاشی باش ڕاسپێرین تا پردێکی تۆکمەتر دروسبکەن هەروەها پێت چۆنە سەردانێکی ناو شانشین بکەیت یاخود گەورەم جونگکووک ڕاسپێریت تاکو لە بارودۆخی خەڵکی دڵنیاببێتەوە»

«هــــمـــ تایهیۆنگ ئەو ڕائەسپێرم ...

«دەی داڵتن وا قسەمەکە کوڕەکەی من بێکار بخولێتەوە»
داستن بەرەو ڕویان هات بە خەندەوە

«ئــ خۆی هەر وایە»

«ئەهــ تایهیۆنگ کوڕم وەرە تۆ بۆ وا ئەکەیت»
بانگی تایهیۆنگی کرد تا بێت بۆلای ئەوان

«چیبووە باوکە!»

«چی بووە؟ ئەوەتا پاشا لێت ناڕازیە وا باسەکرێ لێرە هەر کارت خەوتن و خواردنە»

«پاشاکەم گەر کارێک هەبێت من ئامادەم بۆ کردنی»
سەری دانەواند بۆ پاشا

«دەی داستن واز لەو پیاوە بهێنە ، ئێمە تەنها باسی بارودۆخی شانشینمان ئەکرد ، ئەبڕێڵ پێژنیاری کرد کە چاومان لەبارودۆخی خەڵک بێت بەتایبەت لەم دۆخەی ئێستا»

«ئــۆ شازادە دڵسۆزەکەمان ئەبێ سپاسی ئەو ڕێکەوتە بکەیت کە ئەم خاتوونە زیرەکەت تیاناسی»
ئەبڕێڵ بە کەمێک خەندەوە سەری دانەواند بۆ پیاهەڵدانەکانی داستن
پاشان تایهیۆنگ وتی
«هیچ شتێک نیە بەناوی ڕێکەوت هەموو شت هۆکارێکی هەیە »
پاسان لەژێرەوە بە هێواشی وتی

چی گەر لە سەرەتاوە بۆ یەک بونایە؟؟Where stories live. Discover now