𝖯𝖺𝗋𝗍 𝟣𝟪

176 44 11
                                    



دایكم چەند شتێكی كرد كە هەردوو جارەكە منداڵم بووە بە بۆنەی ئەو شتەوە دەركەوتووە دووگیانم

دایكم تەواو بوو بە دڵخۆشیەوە سێری كردم و وتی

دایكم: پیرۆزە كچە جوانەكەم تۆ دوگیانیت!

خۆم بۆ ڕانەگیرا و دەستم كرد بە گریان دایكم باوەشی كردم وایزانی لە دڵخۆشیا ئەگریم نەیزانی من بۆ ئەو كۆرپە بەستەزمانەی ناو سكم ئەگریم كە ئەبێت چ داهاتوویەكی هەبێت بە دەست باوكە خوێڕیەكەی

دوای ئەوە ڕۆشتمەوە ماڵەكەی خۆم و سیهون ئەمشەو نایەتەوە چونكە پێنج شەمەیە ئەو هەموو پێنج شەمانێك لە باڕ ئەمێنێتەوە

بۆیە بڕیارمدا ئەمشەو كاتێكی خۆش لەگەڵ منداڵەكانم بەسەر ببەم بێ ئەو بەڵایە،

تەواوی ڕۆژەكە خەریكی خواردن دروستكردن و یاری كردن بووین ڕۆژێكی زۆر خۆشمان هەبوو بەیانی لە دایك بوونی كوڕە بچوكەكەمە تەمەنی ئەبێتە ٤ ساڵ مناڵەكانم هۆی دڵخۆشی منن گەر ئەوان نەبوونایە دەمێك بوو لەبەر باوكیان خۆم كوشتبوو،

بەیانی

سیهون هاتەوە ماڵەوە و لە هۆڵەكە بووین كوڕی١ لە ژورەكەی خەریكی سەعیكردن بوو كوڕی٢ خەوتبوو تەنها من و سیهون بووین

گاڤیرا: سیهوون،

سیهون: چیت ئەوێ؟

گاڤیرا: من دوگیانم،

سیهون: باشە،

گاڤیرا: تەنها ئەوەندە؟

سیهون: ئەی چیتر بڵێم?

(هەڵستام و ڕۆشتمە ژورەكەی خۆم پڕ بە دڵم گریام كە بیر ئەكەمەوە ئەو پێشتر چۆن بوو كاتێك دوگیان بووم وە ئێستا چۆنە ئەمرم لە خەفەتا.

ماڵی پورم بۆ ئەم ئێوارەیە دەعوەتیان كردووین بەبۆنەی لە دایك بوونی مناڵی تایسان وە ئێمەش ڕۆشتین بینیمان دایك و باوكی سیهون لەوێن

سیۆرین: ئەبینم دوو كوڕتان هەیە و هێشتاكە قسە لەگەڵ ئێمە ناكەن

سیهون: چیت وت؟

سیۆرین: سیهون گیان ئەبێت قبوڵی بكەیت كە من دایكی تۆم و ئێستا باوكت هی منە نەك دایكە مردووەكەت

'خۆشەویستـــی كوێـــرانە' ✔️Where stories live. Discover now