𝖯𝖺𝗋𝗍 𝟣𝟧

195 41 26
                                    












نانمان خوارد و ڕۆشتین دانیشتین باوكم پەیوەندی بۆ هات بە دڵخۆشیەوە قسەی ئەكرد پەیوەندیەكەی داخستەوە و سێری ئێمەی كرد وتی(

بەڕێز هان:مناڵینە بۆ ئێوارە ماڵی بەڕێز لی و مناڵەكانی یەن بۆ ئێرە!

خاتوو هان:ئێ زۆرباشە بەخێربێن یاخوا

جونكیو:باوكە من ئێوارە لەماڵ نابم

بەڕێز هان:بۆچی؟ عەیبە كوڕم هەم فیلێكسیان لەگەڵە بۆخۆت لەگەڵ ئەوبە

هیون:خەمت نەبێت باوكە گیان ناهێڵم بڕوات بۆ هیچ شوێنێك گەر هەموو دنیا كاول ببێت

خاتوو هان:دەی من ئەڕۆم یارمەتی خزمەتكارەكان ئەیەم لە ئیشەكانیان

هیون:منیش ئەچم سەرخەوێك ئەشكێنم ئەمشەو نەخەوتم با شەو زوو خەوم لێنەكەوێت

(چوومە ژورەكەم و خەوتم دوای چوار سەعات خەبەرم بۆوە خەوی هیچ شوێنێك بەقەدەر خەوی ماڵەوە خۆش نیە هیچ شوێنێك. عەزیەكی زەردی كاڵم لەبەركرد و قژم بەردایەوە و نیوەیم بەتەوقەیەكی بچوك لە دواوە بەست میكیاجێكی كاڵم كرد و پێڵاوە سپیەكانم كردە پێم پاژنەكەی بەرز بوو وە ملوانكەو بازنێكی سادەم كرد كە ڕەنگی سپی بوو وە ڕۆشتمە ژورەكەی جونكیو بینیم لەسەر سیسەمەكەی دانیشتووە و نینۆكی ئەخوا ئەزانم زۆر شڵەژاوە چونكە فیۆنا ئەبینێت چومە لای پەردەكان لامدان ژورەكە ڕوناك بۆوە و گڵۆپەكانم داگیرساند كەمێك بۆنم ڕشت ژورەكە بۆنی مردووی لێ نیشتبوو چونكە دەمێك بوو هەتاو لێی نەدابوو

هیون:جونی؟چیبووە؟

جونكیو:هیچ نەبووە هیون چی ببێت؟

هیون:وای نابینم، بە ئاسای ڕەفتار بكە وەك جارەكانی تر بەڵام من دڵنیام هەردووكتان یەكتان خۆشەوێت ئەتوانن ببنە خۆشەویست

جونكیو:قسەی گەمژانە مەكە هیون!

هیون:قسەی گەمژانە ناكەم جونی

جونكیو: زیاتر تێكم ئەدەی!

هیون:كوا با بزانم چت هەیە لەبەری بكەی بۆ ئێوارە (ڕۆشتمە لای دۆڵابەكەی و قەمیسێكی سەوزی تۆخ وپانتۆڵێكی ڕەشم بۆ هەڵبژارد چومە دەرەوە لەبەری كرد و هاتمەوە ژورەوە قژیم چاك كرد و بۆنم لێدا)

هیون:وەیش كە جوانی ئەوە براكەی منە نەك ئەوەی تۆزێك پێش ئێستا ئەتووت گووی پیاكراوە ئەوەنە ناشرین بوو

'خۆشەویستـــی كوێـــرانە' ✔️Where stories live. Discover now