𝖯𝖺𝗋𝗍 𝟣𝟫

189 41 21
                                    










تایهیۆنگ: بەرێز سیهون ڕفێندراوە.

جیمین: ئەوە چی ئەڵێی تایهیۆنگ؟

تایهیۆنگ: بەپێی قسەكانی ئێووە بێت باوكت لەلایەن دوژمنەكانی باپیرتەوە ڕفێندراوە و وا دەری ئەخەن كە باوكت هەموو ئەو شتانە بكات . مێشكم بۆ ئەوە ڕۆیشت زۆر دڵنیا نیم كە وابێت.

هیون: لەوانەیە واشبێت،، بەڵام ئەگەر ڕفێندرابێت لەكوێیە؟

جۆنگكووك: ئێمە ناتوانین بزانین لەكوێیە ئەبێت چاوەڕێ بكەین هەتاوەكوو خۆیان یەن بۆلامان.

(ئەمڕۆش تەواو بوو دوو حەفتە تێپەڕیووە ئەمڕۆ لەدایكبوونی فیۆنایە وە جونكیو ئاهەنگێكی ساز كردووە بۆ فیۆنا كە دایك و باوكی هەردوولامان و لانی و فیلێكس و سانا و جیمین و جونكیو وە جایهیون لە ئاهەنگەكەین لەو كاتەی كە فیۆنا فووی لە مۆمەكان ئەكرد جیمین پەیوەندیەكی بۆ هات بەڵام جوابی نەدایەوە و گوێمان نەدا پێی لەگەڵ جیمین چووینە دەرەوە بۆ ئەوەی دیاریەكەمان بهێنین كە بۆ فیۆنا هێناومانە لە نێوو ئۆتۆمبێلەكە دامان نابوو

بەدڵخۆشیەوە دەستی یەكمان گرتبوو بەرەو لای سەیارەكە ڕۆشتین سەیارەكەمان كەمێك دوور ڕاگرتبوو بۆیە كەمێكمان پێچوو دیاریەكەمان هێناو نزیك بووین تا بچینەوە هۆڵەكە لەناكاو دەنگی گولە هات و كەمێكی پێ چوو چەند پیاوێكی ماسك ڕەش و جل ڕەش ڕایانكرد من و جیمین دیاریەكەمان فڕێداو بە راكردن ڕۆشتینە هۆڵەكە دڵم پارچە پارچە بوو كە بینیم

جونكیو لەسەر عەرزەكەیەو خوێنی لێ ئەڕوات

هەموویان هاوار و گریانیان بوو جیمین بەپەلە و فیلێكس بەپەلە ڕایان كردە دەرەو تاكوو ئەو پیاوانە بگرن منیش بە هێواشی بەرەو لای جونكیو ڕۆشتم و بە شۆكەوە سێرم ئەكرد فرمێسكەكانم وەك ڕوبار ئەهاتنە خوارەوە بەڵام جەستەم توانای جوڵەی نەبوو

هیون: جونكیو هەستە جونكیو ئەزانم تۆ وا زوو بەجێمان ناهێڵیت ئەزانم دەی هەستە بەخوا ئیتر قسەت پێ ناڵێم و بێ شەرم نابم نایەمە لات بخەوم و شت بە پارەی تۆ ناكڕم و سێری فیلمیش ناكەین و وەك منداڵ ڕەفتار ناكەم و هەرچیەكت ئەوێت ئەیكەم تخوا هەستەوە من كەسم نیە لە تۆ زیاتر هایسوو بەجێی هێشتین تۆ مەڕۆ جونكیو تخوا مەرۆ من بێ تۆ ناتوانم بژیم جونی هەستە تۆ نابێت بەو شێوەیە بڕۆیت و جێمان بهێڵیت

(دوای ئەو قسانە دنیا لەپێش چاوم تاریك بوو و هەڵستامەوە سێرمكرد جیمین لەلای سەرمەوەیە )

'خۆشەویستـــی كوێـــرانە' ✔️Where stories live. Discover now