𝖯𝖺𝗋𝗍 𝟤𝟣

155 35 15
                                    







( هیون ڕۆیشتە سەرەوە و من و یۆنگیش خەریكی قسەكردن بوین لەگەڵ پیاوەكە تاوەكوو ڕاستیەكان بڵێت هیون هاتەوە بینیمان چەقۆیەكی پێیە)

یۆنگی: هیون ئەوە چی ئەكەیت؟

هیون: تۆڵەی براكەم ئەكەمەوە.

(هیون بەرەو پیاوەكە ڕۆیشت و چەقۆیەكی دا لە قاچی و دەریهێنایەوە دانەیەكی كرد بە قۆڵیا و دەری هێنایەوە ویستی بیكات بە سكیا بەڵام گرتم)

جیمین: بەسە هیون وازی لێبێنە

هیون: واز لەچی بێنم ئەمە زۆر حەزی لە مردنە منیش مردنی پێشكەش ئەكەم،

(هیون دەستمی دور خستەوە و ویستی چەقۆكەبكات بە خوار دڵی پیاوەكە بەڵام پیاوەكە هاواری كرد هیون وەستا)

هیون: دەی چیبوو؟ قسە ئەكەی یان بیكەم بە گورچیلەتا؟

پیاوەكە: من سەرۆك نیم !

جیمین: كەواتە كێ سەرۆكە؟

پیاوەكە: نازانم!

جیمین: درۆ مەكە!( هاوارم كرد)

پیاوەكە: من بەڕاستمە درۆ ناكەم تا ئێستا هیچ ئەندامێكی باندەكە سەرۆكی ڕاستەقینەیان نەدیووە وە منیش تەنها یەك جار بینیومە ٧ ساڵ لەمەوپێش كە یەكەم جارم بوو بیبینم بەڵام ماسكی كردبوو ،

یۆنگی: بۆچی دەمووچاوی خۆی دەرناخات؟

پیاوەكە: نازانم من هیچ دەربارەی سەرۆك نازانم نە تەمەنی نە ناوی نە شێوەی ڕوخساری من تەنها یەكێك بووم لە شەڕفرۆشانی قوتابخانە و ڕۆژێك لەو كۆگایە خۆم بینیەوە وە پێیان وتم پێویستە ببیت بە سەرۆك  و بە كەس نەڵێیت كە سەرۆكی ڕاستەقینە نیت.  وە ڕازی بووم

هیون: بۆچی ڕازی بوویت؟

پیاوەكە: وەك وتم من یەكێك بوو لە شەڕفرۆشانی قوتابخانە وە حەزم بەم جۆرە شتانەیە بۆیە ڕازیبووم

جیمین: ئێستا سەرۆك لەكوێیە؟

پیاوەكە: نازانم ئەڵێم هیچ شتێك دەربارەی ئەو نازانم تەنانەت كە ئەركێكم پێ ڕائەسپێرێت بە نامە پێم ئەڵێت.

هیون: یەك پرسیاری ترم هەیە.  تۆ بوویت ئەركی كوشتنی جیمینت دا بە ماركۆس یاخوود سەرۆكە ڕاستەقینەكە؟

پیاوەكە: گەر من بومایە دەمێك پێش ئێستا بوو كوشتبووم.  سەرۆك تەنها ئەو كەسانە ئەكوژێت و ئەشكەنجەیان ئەیات و سجنیان ئەكات كە هەلەیەكیان كردووە بەرامبەری.

'خۆشەویستـــی كوێـــرانە' ✔️Where stories live. Discover now