Part(7)

168 33 112
                                    

Tkaya pesh dast pekrdn (vot u koment) la bir maka Xoshmawen

                   (Ba das pe bkain)

______________________________________



تایهیۆنگ: ڕۆشتمە دەرەوە تا هەوایەک هەڵمژم بیرم ئەکردەوە من ئێستا لە ئەرکێکی گەورەیام لە ئێستایا کۆهینورەکە گرینگترین شتە لەلام زۆر جار بیر لەو کەسە ئەکەمەوە کە هەمیشە لە خەیاڵمایە ئەو تاکە کچە کە من خۆشم بوێت نزیکەی هەشت ساڵ لەمەو بەر بو بۆ کۆتا جار بینیم لەبەر ئەوەی زۆر دەوڵەمەند بوین باوکم بڕیاری دا کە چیتر لەو خانوە نەمێنینەوە نیشتەجێ بوین لە کۆشکێکی تر لەو کاتەوە نەم بینیوە بەڵام ئێستاش وەک و پێشتر خۆشم ئەوێت ئەەو شوێنێکی تایبەتی هەیە لە دڵم دا بێ ئەوەی ئاگادار بم زەردەخەنە ئەکەم کاتێک بیری لێ ئەکەمەوە ئەو بۆ من جیاوازە لە هەمو کەسێک ئەو زۆر جوانە کچێکی هێمن و لەرخۆیە زۆریش شیرینە ئەو کەسێکی زۆر میهرەبانە بەڵام لە هەمان کاتا زۆریش هاروهاجە من هەمو شتێکی ئەوم خۆشەوێ  لەو بیرکردنەوانە هاتمە دەرەوە بڕیارم دا بڕۆم بخەوم






                                بەیانی

جاک: بەیانی کاتژمێر 7:00 بو بەئاگا هاتم ڕۆشتم شاوەرێکم کرد و ڕۆتینی ڕۆژانەم ئەنجامدا ڕۆشتمە خوارەوە من چێشت لێنەرێکی باشم زۆریش حەزم بە خواردن دروست کردنە بۆیە ڕۆشتم تا خوانی بەیانی ئامادە بکەم  ^ ئـۆهـ بیرم چو خۆم بناسێنم من جاکم تەمەنم28 ساڵە چەن ساڵێک ڕۆشتم بۆ دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن من و جۆنکوک هاو تەمەنین تەنها ئەو بە چەند مانگێک لە من گەورەترە وە من باوەڕم بە خۆشەویستی نیە بەڕای من هەموی ڕابواردنە هەمو کچێک بەدوای پارەوەیە من هەرگیز متمانە بە کچ ناکەم ئەوە گەمژانەیە خۆشەویستی ڕاستەقینە بونی نیە  ^ دوای ئەوەی خەریکی خواردن ئامادە کردن بوم تایهیۆنگ و جۆنکوک بەیەکەوە هاتنە خوارەوە

جۆنکوک و تایهیۆنگ : بەیانی باش

جاک : باشتر بۆ ئێوە

تایهیۆنگ : ئایە ئەم شەو باش خەوتی

جاک : بەڵێ باش خەوتم

جۆنکوک: بۆچی تۆ خواردن پامادە ئەکەی

جاک: یا جۆنکوک بیرت چو ئەوە حەزی منە من حەزم با خواردن دروست کردنە

جۆنکوک: ڕاستیەکەی بیرم نەبو

جاک : دەی هەرچۆنێک بێت قاوەم ئامادە کردوە جۆنکوک تۆ بۆ خۆشەویستەکەتی بەرە تایهیۆنگ تۆش بۆ هاوڕێکەی ببە ئەزانم ئێستە بە ئاگا بێن سەرهێشەیەکی توند ئەگرن بەهۆی زۆر خواردنەوە

جۆنکوک و تایهیۆنگ : باشە (قاوەکەیان بردو ڕۆشتن)




                           Pov : ن/ت

چاوەکانم کردەوە سەرهێشەیەکی زۆر توندم لێبو بە توندی سەری خۆمم گرتبو ئەزانم ئەوە بە هۆی زۆر خواردنەوە بو بەڵام هیچ شتێکم بیرنایەتەوە بەڵام شۆک بوم کاتێک سێری چواردەوری خۆم کرد ئێرە کوێیە ئەوە ژورەکەی خۆم نیە بەخێرای ڕۆشتم ڕوخسارم شۆرد و لەکەم ڕێک کردەوە چونکە زۆر ناڕێک بو هەمو بەشێکی جەستەم دیار بو ویستم لە ژورەکە بڕۆمە دەرەوە بەڵام کوڕێکی باڵا بەرز هاتە ژورەوە

ئەڵماسی ڕاستەقینە .K.THWhere stories live. Discover now