Part(8)

144 35 116
                                    

Tkaya pesh dast pekrdn (vot u koment) labir nachet xoshmawen

                    (Ba das pe bkain)

______________________________________

‌ساجی: ن/ت ئایە تۆ لەمن توڕەی(وای وت کاتێک سێری ن/ت ی ئەکرد)

ن/ت: نەخێر(بە ساردی وای وت کە لە تۆنی دەنگیا دیار بو کە توڕەیە)

ساجی: نەخێر من ئەزانم کە لە من توڕەی ئایە شتێکی هەڵەم کردوە(وای وت کاتێک هەستی بە خراپی ئەکرد کاتێک هاوڕێکەی وا بە ساردی جوابی ئەیاتەوە)

ن/ت: بەڵێ ڕاستە توڕەم من تا ئێستا هیچ شتێکم لێت نەشاردۆتەوە کەچی تۆ خۆشەویستت هەیەو تا ئێستا بۆمت باس نەکردوە(بە توڕەیەوە وای وت)

ساجی: چی تۆ چۆن ئەوەت زانی( شۆک بو چونکە ئەو بە هاوڕێکەی نەوتبو خۆشەویستی هەیە بەڵام ئەو ئێستا ئەزانێت)

ن/ت: بە هەرشێوەیەک بێت ئەبوایە خۆت پێمی بڵێی(بە ساردی پێی وت)

ساجی: سێرکە بمویست دوێنێ شەو پێتی بڵێم بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر سەرخۆش بوین نەمتوانی پێتی بڵێم ئەگینا من کەی شتم لە تۆ شاردۆتەوە(لە سەوتیا دیار بو کە خەم بارە)

ن/ت: تەواو کێشە نیە تەنها جارێکیتر هیچم لێ مەشارەوە( بە کیوتی قسەی ئەکرد و زەردەخەنتی ئەکرد تاوەکو هاوڕێکەی هەست بە خەمباری نەکات)

ساجی: باشە دڵنیابە جارێکیتر هیچت لێ ناشارمەوە(بە زەردەخەنەوە قسەی ئەکرد)

                          Pov : تایهیۆنگ

شۆک بوم هەر بە ڕاسە ئەو کچە چەن کەسایەتی هەیە چەن خولەکێک پێش ئێستا زۆر توڕە و سارد بو کەچی ئێستا پێدەکەنێت و خۆی کویت ئەکات وەک مناڵێک کە شیرینیان بۆ کڕیبێت پێدەکەنێ بێ ئەوەی هەست بکەم لەبەر خۆمەوە زەردەخەنەم ئەکردکچێکی سەیرە من سەرسامم پێی با ڕایتی بڵێم کچێکی جوان و سەرنج ڕاکێشە کیوتە لە هەمان کاتیشا هۆتە ئەو جەستەیەکی ڕێک و جوانی هەیە دو چاوی هەنگوینی زۆر جوانی هەیە قژێکی درێژو خاو ئەو بۆنێکی ئێجگار خۆشی هەیە من کە دوێنێ شەو هەڵم گرتبو بێ ویستی خۆم بۆنیم کرد ئەو بۆنێکی زۆر تایبەتی هەیە ئۆهـ من چی ئەڵێم وازم لەو بیرکردنەوانە هێناو دەستم کردەوە بە نان خواردن

(دوای نان خواردن هەموان دانیشتبون هیچیان قسەیان نە ئەکرد تاوەک و ساجی بێدەنگیەکەی شکان و وتی)

ساجی: یاا ن/ت من کافێم بیر چوب و ئێستا چی بکەین زۆر دواکەوتوین(ن/ت ویستی قسە بکات بەڵام جۆنکوک پێش ئەو قسەی کردو وتی)

جۆنکوک: من قسەم لەگەڵ بەڕێوبەری کافێ کرد وە مۆڵەتم بۆتان وەرگرتوە

ساجی: ئەوە شتێکی باشە سپاس خۆشەویستم(وای وت کاتێک بە زەردەخەنەوە سێری جۆنکوکی ئەکرد)

جۆنکوک: پێویست بە سوپاس ناکات ئازیزم(ئەویش بە خۆشەویستیەوە سێری ساجی ئەکرد)

جاک: ئەی تۆ خاتو ن/ت بۆچی وا بێدەنگیت

ن/ت: ئێهـ ڕاستیەکەی من ئێوە ناناسم بۆیە نەم ویست قسە بکەم(بە شەرمەوە قسەی ئەکرد)

جاک: ئۆو باشە کەوایە من جاک کوڕی خاڵی جۆنکوک و تایهیۆنگم تەمەنم 28 ساڵە وە بەڕێوبەری کۆمپانیام

ن/ت: منیش ن/ت تەمەنم 22 ساڵە وە بەشی پزیشکیم تەواو کردوە بەڵام حەزم بە کاریکافێیە بۆیە لەوێ کار ئەکەم(بەڕێزەوە قسەی ئەکرد)

جاک: خۆشحاڵ بوم خاتو ن/ت(بە زەردەخەنەوە وای وت)

ن/ت: منیش هەروەها وە تکایە تەنها بڵێ ن/ت

جاک: بێگومان ن/ت

ن/ت: باشە کە تۆ جاک بیت کەوایە ئەم کوڕەش جۆنکوکە خۆشەویستەکەی ساجی(وای وت کاتێک سەیری جۆنکوکی ئەکرد)

جۆنکوک: بەڵێ ڕاستە من جۆنکوکم بەڵام تۆ چۆن زانیت کە من خۆشەویستی ساجیم

ن/ت: ئێ .......(ویستی قسە بکات بەڵام تایهیۆنگ پێی بڕی و وتی)

تایهیۆنگ : من پێیم وت ( بە ئاسای قسەی ئەکرد)

جۆنکوک: چی بەڵام ئێمە کە دوێنێ شەو ئەوانمان هێنا سەرخۆش بون و ئەگاداری خۆیان نەبون تۆ کەی پێت وت

تایهیۆنگ: ئەمڕۆ کاتێک چوم قاوەی بۆ بەرم

جۆنکوک: ئۆو کەواتە باشە

(دوبارە بێدەنگیەکی بێزار کەر باڵی کێشایەوە بەسەر ئەوانا کەسیان قسەیان نە ئەکرد تاوەک و جاک وتی)

جاک: یاا هاوڕێیەن بۆچی کەستان قسە ناکەن ڕاتان چۆنە یاریەک بکەین(بە بێزاریەوە قسەی ئەکرد)

ساجی: ئەوەم بە دڵە من ئەزم بە یاریە(وای وت کاتێک زەردەخەنەی کرد و دڵ خۆشی خۆی دەربڕی)

تایهیۆنگ : ئەوە شتێکی بێزار کەرە خۆ ئێمە مناڵ نین تا یاری بکەین( بەبێزاریەوە قسەی کردو چاوی لێیان سوڕاند)

ن/ت: نەخێر وانیە خۆ یاری کردن تەنها بۆ مناڵ نیە ئینجا چ جۆرە یاریەک بکەین( سەرەتا بە بێزاری وەڵامی تایهیۆنگی دایەوە دواتر بە زەردەخەنەوە پرسیارەکەی ئاڕاستەی جاک کرد)

جاک: یاری ڕاستی و بوێری

جۆنکوک: بەڕای من یاریەکی خۆشە با بیکەین

جاک: زۆر باشە پێویستمان بە بتڵێکی ئاو ئەبێت بۆ یاریەکە وە یاسای یاریەکە ئەوەیە کە سەری بتڵەکە لەبەرامبەر کێ وەستا ئەبێ پرسیار لەوەی تر بکات ئەبێت یان بوێری هەڵبژێرێت یان ڕاستی کە بوێری هەڵبژێری ئەبێت هەر شتێکیان پێ وتی بیکەیت گەر نەت کرد ئەوا سزا دەدرێی وە گەر ڕاستی هەبژێری ئەوە ئەبێت وەڵامی پرسیارەکەی بەیتەوە بە ڕاستو درویتی ئەوەش یاسای یاریەکەیە ئایە تێگەستن

(هەمویان سەریەن بە بەڵێ لەقاند و ن/ت وتی)

ن/ت: دەی کەواتا با دەست پێ بکەین(وای وتو جاک بتڵەکەی هێناو وتی)

جاک: کێ سەرەتا بتڵەکە ئەسوڕێنێت(وای وت کاتێک دانیشت ئەوان بە شێوەیەکی بازنەی دانیشتبون و بتڵەکە لە ناوەڕاستیان بو)

ساجی: من سەرەتا ئەی سوڕێنم(وای وت کاتێک بتڵەکەی لێوەرگرت ساجی بتڵەکەی سوڕاند لە بەرامبەر جاک وەستاو وتی)

ساجی: ڕاستی یان بوێری

جاک: ..........


______________________________________

ویستم تۆزێک قەرەبوتان بۆ بکەمەوە بۆیە زو پارتم دانا وە بیرتان نەچێت زۆرم خۆشەوێن♥.

                        (Vot&Koment)

ئەڵماسی ڕاستەقینە .K.THWhere stories live. Discover now