Part(27)

88 16 5
                                    

Tkaya pesh das pe krdn vot u koment labir makan dlakanm♥

                    Ba das pe bkain

______________________________________


تایهیۆنگ:  چیت بە ن/ت وتوە کە ئاوا ڕقی لێتە(وای وت کاتێک سەیری دایکی کرد )

خ.کیم: چ چی بۆچی ڕقی لێمە باسی چی ئەکەی کوڕم

تایهیۆنگ: توڕەیم تاقی مەکەوە دایکە ئەڵێم چیت بە ن/ت وتوە تا بەو شێوەیە ڕقی لێت بێتو باست بکات

خ.کیم: کوڕم بۆچی توڕە ئەبیت تەنها پێیم ووت من وەک دایکت وام حەز ئەکەم پێم بڵێی دایکە بەڵام ئەو توڕە بو قسەی ناشرینی پێم وت (وای وت و خۆی گوناهـ ئەکرد)

تایهیۆنگ: هەر ئەوەنە(وای وت و برۆیەکی بەرز کردەوە )

خ.کیم: بەاێ کوڕم هەر ئەوەندە بو

ب.کیم: نەکا لەبەر ئەوە ووات لە ن/ت کردبێ

تایهیۆنگ:  بەڵێ من ئەوم لە هەمو شتێک زیاتر خۆش ئەوێت بەڵام قبوڵم نەکرد ئاوا قسە بە دایکم بڵێ(وای وتو خ.کیم بە فیزەوە پێ کەنی)

ب.کیم: بەخۆشی قسەت لەگەڵی کردبە پێیت وتبە بۆچی وا ئەڵێی کێشەت لەگەڵی چیە بۆچی وەک شێتێک ئازارت داوە من کەی ئاوا گەورەم کردی کە دەس لە ئافرەت بەرز کەیەوە

تایهیۆنگ: ئەزانم هەڵە بوم بەڵام زۆر پەشیمانم باوکە خۆت ئەزانی کە توڕە بونم پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت بەڵام دوبارە دڵی بە دەست پەهێنمەوە دڵنێابە

خ.کیم: چی نەخێر هەرگیز گوێت لە دکتۆر پاڕک نەبو وتی کەوا هەرگیز ناتوانێ مناڵی ببێ من نەوەم دەوێت ناهێڵم هاوسەرکیری لەگەڵ کچێکی نەزۆک بکەی

تایهیۆنگ: بێدەنگبە دایکە توڕەیم تاقی مەکەوە باش نابێ بۆت ئەو نەزۆک نیە ئەو حاڵەی ئەو هۆکارەکەی منم تەنانەت ئەگەر هەرگیز مناڵی نەبێت من ئەوم ئەوێت نەک مناڵ تێگەشتی جارێکی تریش ئەو بابەتە باس ناکەیت(وای وت بە توڕەی کە زۆر سامناک دیار بو خ.کیم ترساو سەری بە بەڵی جوڵاند)







                             دوای 1 هەفتە

ن/ت حاڵی باشتر بوە بەڵام قسە لەگەڵ تایهیۆنگ ناکات تایهیۆنگ هەمو ڕۆژێک گوڵی بۆ ئەبات و قسەی بۆ ئەکات داوای لێبوردنی لێ ئەکا بەڵام ن/ت فەرامۆشی ئەکات بە هیچ شێوەیەک قسەی لەگەڵ ناکات تایهیۆنگ زۆر بە دوای جای سوو گەڕا بەڵام لە هیچ شوێنێک نەبو پێی وابو ڕایکردوە ئەمڕۆش وەک هەمو کاتێک دوای ئەوەی ن/تبە قسە دڵ شکێنەرەکانی تایهیۆنگی بریندار کرد بەڵام تایهیۆنگ بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیە وازی لێبێنێت





                        Pov : تایهیۆنگ

دوای ئەوەی چوم بۆ لای ن/ت دوبارە ڕەتی کردەوە لێم خۆشبێت ئەزانم هەڵە بوم بە نەفرەت بم بەڵام ئەو کات زۆر توڕە بوم بەڕێکەوتم بۆ کۆمپانیا دوای ئەوەی کارەکانم تەواو کرد ڕۆشتمەوە ماڵەوە ئەم ماوەیە لای دایکم و باوکم ئەمێنمەوە لەسەر داواکاری دایکم گەشتمە بەردەم دەرگای ماڵەوە پاسەوانەکان دەرگا کەیان کردەوەو ڕۆشتمە ژورەوە ڕۆشتمە ژورەوە بەڵام شۆک بوم کە ئەو کەسەی پێشم بینی زۆر توڕە بوم ویستم بەخێرای بۆی بڕۆم بەڵام دایکم بە خێرای بەرەو ڕوم هات و دەستی گرتم

ئەڵماسی ڕاستەقینە .K.THWhere stories live. Discover now