Part(25)

77 18 5
                                    

Tkaya pesh daspekrdn vot u koment bkan wak rezek bo mandubunm                     

                《Ba das pe bkain》

______________________________________

                               Pov : تایهیۆنگ

گەشتمە بەردەم دەرگای کۆشکەکەم پاسەوانەکان لەدەرەوە بون نزیکەی چەن هەفتەیەک ئەبێت ئەو کۆشکەم کڕیوە بۆ خۆم و ن/ت بیرم ئەکردەوە کە هاوسەرگیریمان کرد لێرە بەخۆشی ئەژین ویستم بیکەم بە سوپرایز بۆ ن/ت بەڵام نەفرەت هەمو شتێک تێکچو بەهۆی ئەو سۆزانیەوە خۆم ئەزانم چی لێ ئەکەم تەنها با ن/ت لێم خۆشبێت پێویستە ن/ت لێرە بێت ئەگەر نا بەڕێز لی بزانێت ن/تم لێ دور ئەخاتەوە من دوبارە بەرگەی ئەوە ناگرم لێم دوربێت پێویستە وای لێبکەم لێم خۆش بێت سەیری ن/تم کرد هێشتا خەوتبو دابەزیم دەرگای لای ن/تم کردەوە ویستم هەڵی گرم بەڵام بەخەبەر هات خێرا پاڵی پێوەنام نەفرەت ئەوە توڕەم ئەکات

ن/ت: دەستم لێمەدە نەفرەتی دورکەوە خۆم قاچم هەیە بڕۆم(وای وت بە توڕەی)

تایهیۆنگ: نەفرەت لە من مەکە و توڕەیم تاقی مەکەوە دەی دابەزە(ئەویش بە توڕەی وەڵامی دایەوە)

ن/ت: لەسەر ڕێگام با بڕۆم

تایهیۆنگ: وەرە با ژورەوەت نێشان بەم(دەستی      ن/تی گرتو ڕۆشتنە ژورەوە)

ن/ت: ئێرە کوێیە ئەمە خانوەکەی خۆت نیە

تایهیۆنگ: ئەزانم من چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ئەم خانوەم کڕی بۆ خۆم و خۆت بۆ ئەوەی دوای ئەوەی هاوسەرگیریمان کرد بێین بۆ ئێرە بەڵام هەموشتێک تێک چو(وای وت ن/ت چاوی پڕ فرمێسک بو بەزۆر دانی بەخۆی گرتبو نەگری)

ن/ت: هاهـ بۆ من و تۆ یان بۆ خۆت و ئەو ئافرەتەی لەناو باوەشت بو ئەبێ لەکەیەوە لە پشت منەوە لەگەڵی بیت (وای وت بە پێکەنینێکی گاڵتەجاری دوای ئەوەش بە پرسیارەوە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد)

تایهیۆنگ: قسەی بێمانا مەکە ن/ت تەنانەت من یەکەم جارم بو ئەو سۆزانیە ببینم من تەنها تۆم خۆش ئەوێت من ئەمویست بەیانی داوای هاوسەرگیریت لێبکەم نازانم ئەو بەڵایە لەکوێوە هات من تەواو سەر خۆش بوم ئاگاداری خۆم نەبوم ئەو سۆزانیە سودی لە سەرخۆشی من بینیوە(وای وت بە هاوارو توڕەی ن/ت دەستی کرد بە گریان لێوی ئەلەرزی بە مست لە سینگی تایهیۆنگی ئەدا)

ن/ت: بەنەفرەت بیت درۆ ئەکەی من باوەڕت پێناکەم ئەگەر واش بێت تۆ لەگەڵی خەوتوی تۆ دەستت لەو ئافرەتە داوە چی ئەگەر دوگیان بێت من هەرگیز لێت خۆش نابم (وای وت بە گریانەوە هاواری ئەکرد)

تایهیۆنگ: پێت ئەڵێم ئاگاداری خۆم نەبوم ئەو سۆزانیە سودی لە سەرخۆشی من بینیوە ئەیکوژم دڵنیابە ئەگەر دوگیانیش بێت ۆی و مناڵەکەی ئەکوژم من ئەمەوێ تۆ دایکی ئەو مناڵانەبیت کە بە من دەڵێن ئەپا تەنها تۆ (وای وت بە هاوارەوە کە دڵی پارچە پاچە ئەبو کە ئەوا ن/تی ئەبینی)

ئەڵماسی ڕاستەقینە .K.THWhere stories live. Discover now