بەشـــی پێنجەم➰

39 9 10
                                    


خەیاڵ بڪە✨

*************

Sofya pov

*ئێســـتا*

باشـــە ڪاتی ڕیڪۆرد ڪردنە،


"دەزانـــن خانووەڪەم دۆزیەوە ؟ ئەو باوڕ پێنەڪراوە
با-ئێستا بچینە ناوی بزانین چی لـــێیە"
وتم و سەیری ڪامێرای مۆبایلەڪەم ڪرد،


دەرگای باخچەڪەی پێشەوەم ڪردەوە ڪە دەنگێڪی ناخۆشی دروست ڪرد،


سەیری باخچەڪەم دەڪرد ڪە گەڵـــاڪانی دارەڪە وشڪ ببوو چیمەنەڪەش لەو باشتر نـــەبوو،


بە ڪامێرای مۆبایلەڪەم باخچەڪەم ریڪۆرد دەڪرد:
"هاوڕێ-یان ئێرە ئەڵێی بیابانە هەمووی وشڪ بوو"
وتـــم.


یەڪەم هەنگاوم نایە نێو باخچەڪە ڪە بوە هۆی وردبوونی چیمەن و گەڵـــاڪانی ژێر پێـــم ،


باخچەڪەم تێپەراند لـــە پێش دەرگای چوونە ژوورەوە وستام،

نوسی-نێڪ لەسەر دەرگاڪە بوو بەزمانی  ڕووسی،

بۆ ساتێڪ سووپاسی 'نیڪتین ئۆلیڤیا'م
ڪرد ڪڕاشەڪەی قوتابخانە'م،

-بیرتانە ڪە وتم ڪڕاشەڪەم ڕووسیە؟

بەهۆی ئەوە'وە خۆم فێری ڕووسی ڪرد،

"باشە با سەیر بڪەین بزانین چی نووسراوە"
وتـــم ،

*بۆ بەردەوام بوون لە ژیان ڕێنمایەڪان جێبەجێ بڪە.*

"ئۆو وادیارە خانووەڪە چەن رێنمایێڪمان پێ ئەڵێ ئێمەش بۆ بەردەوام بوون لە ژیان پێویستە جێبەجێیان بڪەین"
وتـــم،

دەسگی دەرگاڪەم گرت هێندە سارد بوو تەزوو بە گیانم-دا هات ،

دەرگاڪە قوفڵ نەبوو ،
بەڵـــام لەگەڵ ڪرانەوی دەرگاڪە هەوایێڪ سارد پێشوازی لێڪردم، وای لێڪرم بلەرزم.

"ویـــی دەروە ئەڵی بیابانە ژوورەوەش ئەڵی بەستەڵەڪی باڪوورە، ئەمە چ خانوێڪە"
وتم و سەیری کامێرای مۆبایلەڪەم ڪرد دواتر روی ڪامێراڪەم ڪردە خانووەڪە،

هانگاوم نایە نێو خانوەڪە بەبێ دوجار بیرڪردنەوە،

زەویەڪەی ژێر قاچەڪانم ڪە لە دار درووست ڪرابوو دانگێڪی ناخۆشی-رزیوو-بویان دەر'ڪرد،

سەیری نێو ماڵەڪەم دەڪرد، شێوێڪی ڪلاسیڪی جوانیان هەبوو زەویە بەدار درووستڪراوەڪ ڪە رەنگی قاوی هەبوو،

قەنەفەڪان سپی و قاوی بوون،
لە بەرام بریشیان ئاگردانێڪی گەورەی لێبوو

زۆربەی کەلوپەلی نێو هۆڵەڪە رەنگی قاوەی بوو،

"ئاهـ ئەو خانووە بەدڵی من دروست ڪراوە"
وتم،

"رەنگە دواتر بیڪڕم"
بەئاسی وتم

بەڵـــام دەرگاڪە بە قیمی داخرا ،

"باشە رەنگە جارێڪی'تریش بیری لێبکەمەوە ڪە بیڪڕم یان نا"
بە ترسێڪەوە وتم لەگەڵ زەردەخەنێڪی شڵەژاو،

"ئایـــە ئەوە سەیرنیە ڪە خانووەڪە زۆر پاڪە؟"
برۆڪانم گرژ ڪردبوو بە گومانەوە وتم،

"سڵـــاو ڪەسی لـــێیە؟"
بە هاوارە وتم ،

بەڵـــام بـــێ دەنگی وڵـــامی دامەوە،

"ئێهـــ دیارە کەسی لێنیـــە ئــــــاااا"
قسەڪەم تەواو نەڪرد بەهۆی ئەوی نوسینێڪ لە بۆشایەڪەی پێشم دەرڪەوت،

دوبارە بە ڕووسی نووسرابوو:

*ڕێنمای یەڪەم:
بە هیچ شێوەیەڪ دەست لە ڪەلوپەلی نێو ماڵەڪە نادەیت ئەگەر نا رووبەروی سزا دەبیەوە*

سەیری شاشەی مۆبایلەڪەم ڪرد وە نوسینەڪان دیاربوون،

"هاورێیان دەبینن ئەو نوسینە لە بۆشای دروست بوو"
-دەستم لە نوسینەنەڪە دا بەڵـــام دیار نەما:
"ویــــــی"
بە ترسەوە وتم.

****************************

دوو پارت لە یەڪ ڕۆژدا من چیم😂🫶🏾
کەمیشە بەس دەی🦦👍🏿

𝒗𝒐𝒕 𝒂𝒏𝒅 𝒄𝒐𝒎𝒊𝒏𝒕 𝒂𝒏𝒅 𝒇𝒐𝒘𝒍𝒍𝒐
🌚💗

«ڪــــــۆڵــــــانـــی ئـــیــــــڵۆنـــا»Where stories live. Discover now