بەشـــی پانزەهـــەم➰

71 5 0
                                    


خەیاڵ بڪە✨.

*****************

Sofya pov

-ڪە گەرامە ماڵـــەوە ڪاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ بوو.

بۆنێڪی زۆر خۆش دەهات لە چێشتخانەڪەوە ڪە تەواوی ماڵەڪەی داگیر ڪرد بوو.

بەخێرای پێڵـاوەڪانم لـابرد، دواتر بە رێڪەوتم بۆ چێشتخانەڪەمان.

"ئۆهـ دایە گیان ئەوە تۆ چیت ڪردوە؟"
بەسەرسورمانەوە وتم ڪاتێ ئەو هەموو شیرینم بینی لەسەر مێزەڪە هێندێڪیش لە نێو فرنەڪە بوون.

ویستم دانێڪیان هەڵگرم و تامی بڪەم تا دایڪم بەهاوارە وتی:
"یـــاا سۆفیـــا پاڕڪ نەڪەی دەستیان بۆ ببەیت"
وایڪرد ڕاچەڵەڪم، خوایە ئەوە زۆر لە ناڪاو بوو.

"دەی من زۆرم برسیـــە"
بە داماوی وتم ڪاتێڪ وەڪ منداڵێڪ قاچم بە زەویڪە ئەڪێشــا.

"نـــیە، ئێوارە ماڵی مامت دێن"
بە ئاسای وتی.

-"ئەی خوایە نەخێر دوبارە ئەو قەرەجە دێت، دەزانی چیـــە خۆم دەمویست ئێوارە بچم بۆ ماڵی شێنووی ڪەواتە لە ئێستاوە دەرۆم."
بە بێزاری وتـــم.

"خۆزگە دەمزانی بۆچی هێندە رقت لەو ئامۆزەیەتە"
بە گرژی پرسی.

"دەی زۆر رەزاتاڵـــە، ئۆڪەی من دەچم خۆم ئەگۆرم و دەچم بۆ ماڵی شێنووی."

"باشە ڪەواتە بڕۆ"
دایڪم خەریڪی دەرهێنی هەندێ شیرنی بوو لە فرنەڪە، ئەوە دەرفەتێڪی زۆر باش بوو بۆ ئەوی دەستم پر بڪەم لەو شیرنیە بە لەزەتانە.

ڕام-ڪردە ژوورەڪەم ڪاتێڪ دایڪم هاواری ناوی ڪردم.

شیرنێڪم تام ڪرد هێندە بەچێژ بوو 'هـــم'ێڪم ڪرد، تخوا گوانح نیە ئەو ڪچە مامە قەرەچەم ئەمە بەخوات؟

.
.
.
.

وەڪ هەمیشە پانتۆڵێڪی پانی رەش و بلوزێڪی سپی سادە لەگەڵ چاڪەتێڪی رەش، وە جووتێ ڪالەی سپی.

بەڵێ، من بەمشێوەیش ناوەزەم.
ئاهـ من خۆپەرست نیم تەنها خۆم زۆر خۆشدەوێت.

.
.
.

"دایڪە من ڕۆشتم."
بەهاوەرە وتم ڪاتێ لـــای دەرگای دەرەوە وەستا بووم.

"باشە، خوات لەگەڵ"
بەهەمان شێوەی من وتی.

"خواحافیز"
وتـــم، بەرێڪەوەتم بۆ ماڵــی شێنووی راستی ماڵی ئەوان لەهی ئێمە دوورە بەنزیڪەی ئەگەر بە پیادا بڕۆی نیو کاتژمێر دەخایەنێت، بۆیە برایارم-دا بە پاس برۆم.

.
.
.
.

لەدەرگا رەنگ قاوەیەڪی ماڵی شێنوویم دا.

ڪەمێڪ وەستام تا دەرگا ڪرایەوە، وە شۆڪ بووم.

ئۆهـ نەڪا ئەمە برای شێنووی بێت؟!

"هێـــی سڵـاو"
پێش ئەوی شەرمەزار بم ئەو دوو وشەیەم بە ڪورە چاو-سەوزەڪەی پێشـــم وت.

«ڪــــــۆڵــــــانـــی ئـــیــــــڵۆنـــا»Where stories live. Discover now