بـــەشی هەژدەیـــەم➰

73 6 6
                                    

خەیـــاڵ بڪە✨.

*****************

Sofya pov

-هەرگـــیز هەستت بە ئازاری ویژدان ڪردوە؟ ئەزمونت ڪردوە چ هەستێڪی ڪوشن-دەیە؟

ئەوە ئەو هەستەیە ڪە من ئێستا هەستی پێدەڪەم، دوای چەن ڕۆژێڪی ڪەم لەدوای بڵـــاوبوونەوەی ڤیدیۆڪە هەندێ ڪەس وەڪ چاڵنچێڪ سەردانی ئەو خانووەیان ڪرد وە ئێســـتا هیچ لەبەریانەوە نازانین.

دووەم ڕۆژ دوای دابەزاندنی ڤیدێۆڪە ڕەشم ڪردوە ، بەڵــام ئیتر درەنگ بوو.

هەست بە هەندێ شتی نامۆ دەڪەم لە دەوروبەرم نازانم و لێتێناگەم.

هەموو شتێڪ زۆر سەیرە ڕەنگە نەیاتوانی بـــێ بەرگەی ئەو شتانە بگرن ڪە بەسەریان هاتووە، جا ڪێ بەرگەی دەگرێت؟! تەنانەت نازانم من چۆن بەرگەم گرت.

لە نێو وانەی بیرڪاردا بووین بەڵـام من چیتر پەرۆش نەمابوو وەڪ جاران، یۆسڪیا ئاسای رەفتاری دەڪرد تـــا ئەو ڪاتەی چەند دەنگێڪی نامۆ لە دواوی سەرم دەستیان ڪرد بە قسە ڪردن بە زمانێڪ ڪە بەحاڵیش لێ-تێنەدەگەشتـــم، روخساری ئەویش بە شێوێڪی نامۆ بوو.


دەنگەڪان هەتا ئەهات زیاتر ئەبوون، تووشی سەر ئێشەیان ئەڪردی.


"تـــۆش گوێت لێیە؟"
یۆسڪیا بە گرژی پرسی، ئایە ئەویش گوێی لەو دەنگەنە ئەبێت وەڪ من؟


"چـــی؟"
پرسیم بۆ ئەوەی دڵنـــیاببمەوە ڪە مەبەستی ئەو دەنگانەیە.

"ئەو دەنگە سەیرانە"
یۆسڪیا وتـــی، ڪەواتە چــی بۆچی هەردوڪمان گوێمان لێدەبێ؟ چـــی نامۆیە؟!

"بەڵـــێ."
وتــم.

"بــەڵـــام ئەو دەنگانە چین؟! بۆچی هەردوڪمان گوێمان لێدەبێ؟! ئەیە ئەوانیتریش گوێیان لـــێدەبێ؟!"
بە پەرۆشەوە دەم-پرسی دەمردم بۆ یەڪ وڵــام، تەنها یەڪ وڵــام بەس بوو بۆ ئەوەی ئارام ببمەوە.


"نازانم، هیچ شتێڪ نازانم"
بەبێـــهیوایەوە سەری بەدا و سەیری ڪردم، خەمباری لە چاوەڪانی تیشڪی دەدایەوە.


”چـــی هەڵەیە؟!“
هەمووی ئەوی ئەو ماوەیە بیرم لێدەڪردوە و دەم-پرسی چـی هەڵەیە؟.


"نازانم ماوەێڪە هەست بە شتی نامۆ دەڪەم لە دەوروبەرم رودەدات"
یۆسڪیا وتی.


"وامزانی تەنها من وا-هەست دەڪەم، لە ئۆلیڤیا'م پرسی بەڵـام ئەو وتی هەست بەو شتانە ناڪەم."
وتـــم، دەمویست بزانم بۆ تەنها ئێمە ئەو هەستانەمان هەیە.


"ڪەواتە بەرای تۆ پەیوەندی بە چیـــەوە هەیە؟"
ئەو وتـــی.


"خۆت دەزانی دەرباری ئەو ڤیدیۆیەی لە یوتوب دامبەزاند بەم دوایەنە، نازانم لە دوای سەردان ڪردنی ئەو خانووە هەست بە نامۆی دەڪەم."
بە بێتاقەتی وتـــم.

"لە ڕاستی-دا مەدام بەسی ئەوەت ڪرد دەمەوێ بڵێم منیش سەردانی ئەو خانووەم ڪردوە"
یۆسڪیا وتی.

"چـــی؟ ڪەی؟"
پرسیم، هەر بەراستیەتی ئەوە.

"پێش ئەوەی ڪە تۆ سەردانی بڪەیت"
یۆسڪیا وتی، بوەستە پێش ئەوەی من سەردانی بڪەم؟! ئەوە مانەی چیە؟ ئەو لەڪوێ دەزانێت من ڪەی سەردانی ئەو خانووەم ڪردوە.



"مەبەستت چیە لەوەی 'پێش ئەوەی ڪە تۆ سەردانی بڪەیت'؟ تۆ لە ڪوێ دەزانی من ڪەی سەردانم ڪردوە؟"
لـــێم-پرسی.



بۆساتێڪ توانیم تێبینی روخساری بڪەم ڪە بەم شێوەیە بوو ”ئۆهـ نەدەبوو ئەوەم وت بام“ بەڵـام هەر زوو ئەو ڕوخساری لادا.

"دەی بە ڕێڪەوت گوێم لە تۆ و  شی-جۆم بوو ڪە باسی ئەوتان دەڪرد، وە من هەر لەگەڵ گوێ لێبوون لەو هەواڵە چووم و لە شی-جۆم'م پرسی دەربارەی ئەو هەوڵە"
یۆسڪیا رونیڪردوە، راستە من چەن ڕۆژێڪ بەدوای ئەو خانووە بووم بۆ ئەوەی ناونیشانەڪەی بدۆزمەوە.



"ڪەواتە چیت بەسەر هات لەو خانووە؟"
پرسیم، چی ئەگەر هەمان شتمان بەسەر هات بـــێ؟.

"باشە هەمان شت ڪە بەسەر تۆدا هات"
بە زەردەخەنێڪی خەمبار وتی.

هەنسڪێڪی شۆڪ بوون لە دەمم دەرچوو ڪە ئاگەدارن نەبووم سەرنجی پۆلەڪە و مامۆستا سۆهن هاتە سەر من و یۆسڪیا.



"ببورە مامۆستا دوبارە نابێتەوە"
بەخێرای وتم و خۆم چەماندەوە، نەفرەت تەنانەت بیرم چوو بوو ئێستا ئێمە لە پۆلین.













******************♡*****************

هـــای🫶🏾

VOT~COMENTEE~FOLLW~

بـــای🫶🏾

«ڪــــــۆڵــــــانـــی ئـــیــــــڵۆنـــا»Where stories live. Discover now