سـێیـەم

1K 147 181
                                    

ڪارلۆس" دەتوانین ڪەی بیگەڕێنینەوە؟!"
بە ئاسایی وتی و چاوەڪانی لەسەر لابرد...

زۆیا" مـ من نازانم ڪەمێكی تر دڪتۆر دێت ئەو پێتانی دەڵێت بەڕێزم من پێویستە بڕۆم"
دەیویست بە ئاسایی بیڵێت بەڵام وشەڪان بە قورسی لە زاری دەهاتنە دەرەوە...

ڪارلۆس" ئێ باشە تەنها بڕۆ"
بە بێزاری وتی و لەلای ڕۆشت...

هەرڪە هەستی بە نەمانی ڪرد...
هەناسەیەڪ ئاسوودەی دایەوە و خێرا لەوێ ڕۆشت...

بەڵێ ئەو ڪردی ڕۆشت...
ڪارلۆس نەیناسیەوە...

زۆیـــا...

من ڪردم...
ئیتر دەتوانم بە باشی هەناسە بدەم...
ئیتر ئەوان چیتر لە دەورو بەرم نین...
دەی زۆیا تەنها ئەوە ماوە لەم نەخۆشخانەیە بڕۆیت و ئیتر ژیانێڪی تر دەس پێبکەی...

هێشتا بە ترسەوە لە ڕێڕەوی نەخۆشخانەڪە دەڕۆشتم...
هێشتا لە بوون ئەوان لە نزیڪم ترس دام دەگڕێ..
خێراتر
خێراتر ڕێم دەڪرد بۆ ئەوەی دەربازم بێت...

نزیک بوومەوە لە دەرگای سەرەڪی نەخۆشخانە!!

بەڵام بەنەفرەت بن..

سەرم سوڕما ڪاتێك پیاوەڪانی باوڪم بینی لە بەرە دەرگای نەخۆشخانە!!

ئەوان لە هەموو شوێنێڪن...

خێرا خۆم لە سوچێك عەشاردا...

چۆن بڕۆم؟...
باشە ئاوان هەست ناڪەن وانیە؟!
بێگومان ڪارلۆس هەستی نەڪرد ئەوان چۆن هەست دەکەن ئای لە گەمژەی وەك من!!
بەڵام چی ئەگەر هەستیان ڪرد ئەوان بە ڕادەی دۆزەخ زیرەکن..
بێگومان باوڪم ڕێگە بە ڪەسی بێ ئەزموون نادا بۆ بوون بە پاسەوان یاخود هەرچیەك بێت..

سەرم بادا و ویستم بڕۆم....
بەڵام وەستام...

دەستێك قۆڵمی گرت!!!

نەخێر...
نەخێر ئەوە نەبێت ڪە بیری لێ دەڪەمەوە!!
ترس سەرتاپای لاشەمی گرت..
دڵنیا ببمەوە لەوەی ئەوان منیان دۆزیەوە؟!
بۆچی؟!
بۆچی دوبارە؟!
هاهـ زۆیا.ی گەمژە وادەزانین ڪارلۆس نازانێت؟!
ئەو تەنها بەیەك جوڵە بەرامبەرەڪەی دەخوێنێتەوە..
ئایە نازانێت ئەمە پەرستارە ڪە نەبوو؟...

ئیترچی دەڪەی؟...
بەڕاستی هێزی ئەوەم نیە سەیری دواوەبکەم و ڕوخسارە نەفرەتیەڪەی ببینیم...

بەڵام ئێستا ڪارەڪە بووە!!
وادیارە تا لە ژیان مابم ناتوانم ڕزگارم بێت...

• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم •  ʲᵘⁿᵍᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now