شـەشەم

901 134 29
                                    


ڤۆت لەبیرمەڪە چاو جوان:)






ڪارلۆس" هاهـ یاری تۆم جێری دەڪەین لێرە!!"
سەرەتا بە تۆنێڪی گاڵتە جاڕانە وتی بەڵام دواتر گۆڕی بۆ توند و سەیری باوڪی ڪرد...

جییۆڵ" ئ ئێوە بۆچی هاتوون بۆ ژوورەڪەم!!"
بە توڕەی وتی و هاتە بەرامبەریان...

ئەوانەی دەرەوەی ژوورەڪە ڕوخساریان گرژ ڪرد...

جین" چیڕوودەدا؟!"
لە ژێر لێویەوە وتی...

جۆنگڪووك خێرا پیاوەڪانی بڕی و ڕۆشتە ژوورەوە..
ڕوخساری گرژ ڪرد و سەیری هەموو شونێڪی ڪرد بەڵام ئەوی لێ نەبوو...

ڪارلۆس و وێڵسن سەیری ئەویان ڪرد...
بەڵام جۆنگڪووك سەیری جییۆڵ.ی ڪرد..
ئەویش بە چاوەڪانی ئاماژەی بۆ ڪرد باشە!!

لەوڪاتە جین و ڪوانگ و تایهۆنگ هاتن و ئەو دیمەنەیان بینی شۆك بوون بەڵام ڕێگریان ڪرد بەدەر بڪەوێت..

ڪارلۆس" خوشڪەڪەی منت لە ڪوێ عەشارداوە نەفرەتی!!"
بەرەو ئەو ڕۆشت و یێقەی گرت...

جۆنگڪووك چاوەڪانی گواستەوە سەر ئەو بە تیژی لێی ڕوانی...
ئەو ئێستا دەیەوێت بێگومان لە چاوەڪانی ڕەنگی داوەتەوە...

جۆنگڪووك دەستەڪانی لە یێقەی دوور خستەوە و بە توندی و مستێڪی لێدا...
بەمەش خەریڪ بوو بڪەوێت بەڵام وێڵسن گرتیەوە...

جۆنگڪووك" چیە دەڵێی ڪوێری!! خوشڪەڪەت لەلای من نیە!! گەر لەلای منیش بوایە بە ئێوەم نەدەدایەوە!!"
بە توڕەی و هاوارەوە وتی...

بەم قسەیەی وای ڪرد هەموویان شۆك بن...

جۆنگڪووك لە وێڵسن نزیك بویەوە و بە چرپەوە وتی...

جۆنگڪووك" شوێنی مۆر بووەی دەستی و ملی!! دەستی ڪێی تیایە بەڕێز وێڵسن!!"
لێی دوور ڪەوتەوە و سەیری نێو چاوی ڪرد...
بێگومان بەهۆی نزیڪی ڪارلۆس.یش زۆر جوان لە قسەڪەی تێگەیشت...

ڪارلۆس ڕوخساری تێك چوو خێرا سەیری باوڪی ڪرد...
بەڵام ئەو هێشتا هیچ ڪاردانەوەی نیە...
تەنها وەك پەیڪەرێك سەیری ئەوەی بەرامبەری دەڪات...

جۆنگڪووك" وابزانم ئیتر هیچ ڪارێڪتان لێرە نیە!!"
ڕێگای بۆ ڪردنەوە بە مەبەستی ڕۆشتنیان...

وێڵسن" با بڕۆین!!"
بە گڕی وتی بەڵام هێشتا چاوەګانی لەسەر جۆنگڪووك بوو...

ڪارلۆس"ب بەڵام باوڪە زۆیا..."
قسەی ڪەی پێ بڕدرا...

وێڵسن" ڪارلۆس!!"
بە دەنگێڪی ئاگادار ڪردنەوە...

ڪارلۆس بە توندی سەیری ئەوانی ڪرد و دواتر ڕۆشت و پیاوەڪانیش تەنها دوانیان مانەوە لەبەر وێڵسن...

ئەمجارە وێڵسن لە جۆنگڪووك نزیك بویەوە...

وێڵسن" دڵنیام لەلای تۆیە گەر لێرەش نەبێت!! بیگەڕێنەوە!! دواتر خراپ دەبێت!!"
بە چرپەوە لە بن گوێی وتی...

• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم •  ʲᵘⁿᵍᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now