شــانزەم

747 117 64
                                    






جەستـەیەڪی سارد وچـاوانی پڕ لە فرمێسك و ڕوحێڪی پڕ لە ترس...

ئەوەی لەبەردەمیدایە باوڪیەتی!!
بەڵام بەڕادەیەك لێی دەترسێت ڪەوا هەست ناڪات بێجگە لە پیاوێڪی پڕ لە دەرون شێواو و ڕق و کینە هەبێت

وێڵسن" زۆیا کچم؟!"
دەنگە پڕ لە کین و ڕەقەڪەی لە نێو گوێیانی زرینگایەوە و ڕایچەڵەکاند..

خێرا چاوەڪانی لەسەر ئەرزەکە گواستەوە بۆ سەر وێڵسن کەوا چۆن بە زەردەخەنە لارەکەی سەیری دەکات

لە هەمانڪاتدا، جۆنگڪووك ڪەوا بە توڕەیەڪی زۆرەوە و بە چاوە تیژەکانی لێیدەڕوانێت و وەک ئەوە وایە بە چاوەکانی بیر لە چۆنیەتی مردنی بکاتەوە..

جۆنگڪووك" کچی چ کوڕە کچی چی؟!"
ویستی بۆی بچێت بەڵام جیمین و تایهۆنگ خێرا ڕۆشتنە بەردەمی و گرتیان..

ناینا و ناری.ش ڕۆشتنە لای زۆیا کەوا هیچ کاردانەوەیەڪی نیە تەنها چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی نەبێت..

جیمین" هێواشش ئێرە دادگایە پیاو، چواردەورت پڕن لە ئەفسەر و پۆلیس بەمنیشەوە ، بوەستە لەوەی کارێڪی هەڵە بکەیت"
بە پێداگری وتی...

جۆنگڪووك بە بێ سەبری سەیری جیمین.ی ڪرد..

دواتر چاوەکانی بۆ وێڵسن گواستەوە ..

بەڵام هەموویان بە سەرلێشێواوی تێنەگەیشتنەوە سەیری یەڪتریان ڪرد کاتێک پارێزەرەڪەی هێنری ڕۆشتە لای وێڵسن و لە نزیک گوێی قسەیەڪی وت دوای ئەوە وێڵسن سەری بە قایل بوون لەقاند بەرەو لای جۆنگڪووك و ئەوان ڕۆشت..

وێڵسن" ئێوارە دەتانبینمەوە بەڕێز جین و دێم قاوەیەك دەخۆمەوە و زۆیا.ی کچیشم دەگەڕێنمەوە وابزانم زۆر لەلای ئێوە بوو بە میوان، ئیتر نابێت بێزارتان بکات وانیە بەڕێز جۆنگڪووك؟"
بە زەردەخەنەوە قسەڪانی دەڪرد بەڵام لەکۆتایدا کاتێک سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد بە توندی وتی..

دواتر بێ ئەوەی وەڵامێک وەربگرێت لەوێ ڕۆشت دوای سەرنجدانی زۆیا...

جۆنگڪووك" تۆ وەرە تۆ قاوەت پێ نیشان دەدەم نەفرەتی"
بە توندی وتی و ملی تەقاند...

ناینا" زۆیا باشیت؟!"
بە دەستەڪانی ڕوخساری گرت...

زۆیا دوای ئەوەی فرمێسڪێڪی ڕشت و چاوانی بەرز ڪردەوە و سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك.یش دوای سەیرڪردنی ئەو خێرا دەستی گرت و لەگەڵ خۆی بردی...

جین" ئایشش بەنەفرەت بی"
بە توڕەی وتی...

تایهۆنگ" ئێستا چی؟! ئایە پێوستە خۆمان ئامادە بکەین بۆ هێرشی ئەو زۆڵە؟!"

جیمین هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و سەری بادا..

.

ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و هاتە خوارەوە و دوای ئەوەی زۆیا.ش هاتەخوارەوە و دوبارە دەستی گرت و بردیە ژوورەوە ..

• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم •  ʲᵘⁿᵍᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now