لە دەرگا درا...
زۆیا" وەرە"
دەرگاڪە ڪرایەوە و جییۆڵ و ناینا بەدەر ڪەوتن..
جییۆڵ" ئامادەی؟!"
بە نەرمی وتی..زۆیا" ئهم ئامادەم"
بە دوودڵی وتی...ناینا بە هێمنی و زەردەخەنەوە بەرەو ڕوی ڕۆشت و هەردوو دەستی گرت..
ناینا" هێمن بە و مەشڵەژێ و قسەکانت بە ڕونی بکە بۆ ئەوەی ئەو ناپیاوە بە سزای خۆی بگات، وە دڵنیابە ئێمە لەلات دەبین "
قسەکانی بەو پەڕی متمانەوە دەڪرد..جییۆڵ" بەڵێ براژنم ڕاست دەکات پێویست بە شڵەژان ناکات هێمن ئێمە هەمیشە لەلات دەبین"
بە زەردەخەنەوە وتی و دەستی لەسەر شانی دانا..زۆیا هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و سەری بە قایل بوون لەقاند...
جــۆنگــڪــووك....
خەریڪی قسەڪردن بووم لەگەڵ هەندێک لە پیاوەکانم بەهۆی ئەوەی هەندێ کارێی ناڕێڪیان ڪردبوو وە هەندێک ڕێنمای پێویست بوو...
تا گوێم لە قسە ڪردنی دایکم و وان بوو بە پیاوەکانم وت بڕۆن و سەرنجم ڕۆشتە لای دەرگاڪە...
جییۆڵ و براژنم هاتنە دەرەوە و لە دوای ئەوان دایکم و باوکم کۆتا کەس زۆیا ...
زۆیا...
جلێڪی ڕێک.ی پۆشیبوو و قژی ڪرد بوو بە کەزی[پرچ] خستبوویە لایەک و بە زەردەخەنە جوانەڪەی خەریڪی قسەڪردن بوو لەگەڵ دایکم..
ئەمڕۆ ڕۆژی دادگایەڪەیە...
ئەمڕۆ هێنری زۆڵ دەڕوات بۆ زیندان نازانم چەند ساڵ کۆت و بەند دەڪرێت، بەڵام خوازیارم بڕێڪی زیاتر بێت لەوەی جیمین باسی ڪرد...وە دەبارەی وێڵسن، سەیرم پێ دێت چۆن هیچ دەرنەڪەوتوە؟!
ئایە بەڕاستی ئەوەندە ترسنۆکە؟!
یاخود شتێڪی نەفرەتی لە ژێر سەریەتی؟!نازانم مێشکم ئاڵۆزە، بەڵام تەنها با ئەمڕۆ کۆتای بێت و زەردەخەنە جوانەڪەی زۆیا ببینیم بەسمە..
ناینا" هێی پیاو بۆچی ئاوا دوو ڕۆشتووی دوبارە؟!"
بە بێزاری وتی و سەیری جییۆڵ.ی ڪرد کاتێک بە پێڪەنینەوە سەیرم دەکات...ئاهێڪی بێزاریم دایەوە وتم..
" ئامادەن؟!"
سەیری زۆیا.م ڪرد..دایڪم " ئامادەن ئامادەن"
بە زەردەخەنەوە وتی..جین" ئەی تایهۆنگ کوا؟!"
بە گرژی وتی کاتێک لە دواوەم دەرڪەوت..تایهۆنگ" هاتم هاتم!!"
بە بەرزی وتی کاتێک لە ژوورەوە ئەهاتە دەرەوە...بۆچی هاوار دەکات؟!
باوکم" هێواش کوڕم دەنگت لەکار ئەکەوێت"
پێکەنی و وتی لە شانی دا..تایهۆنگ" باوکە دەنگی کاکە جین لەکار نەکەوێت هی من هەر هیچ کێشەی نابێت"
بە توانجەوە وتی و سەیری جین.ی ڪرد....
YOU ARE READING
• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم • ʲᵘⁿᵍᵏᵒᵒᵏ
Romantizmڪچێك ڪەوا بـەهۆی ئەو نەهامەتیانەی توشی دەبێت ڪە سەرچاوەڪەی باوڪیەتی!!پێویستە بجەنگێت... بەڵام.. ڕۆژێك خودا.ی گـــەورە مرۆڤێك لە شێوەی فریشتەی بۆ ئەنێرێ بۆ ئەوەی وەك ڪێوێك لە پشتی بوەستێت... ئاخۆ دوای ئەوە چی بەسەر دێت؟.. . - ڕقـم لێتە.. گەر پێشم بڵێ...