مایا لە خەوەڪەی ڕاچلەڪی لەو ڪاتەی تێبینی ڪرد ، ڪۆمەڵێك ڪارەڪەر لە نێویاندا جیوو دەخولانەوە بە ژوورەڪەیدا.
ڪۆمەڵێك خشڵی گرانباییان ئامادەڪردبوو ، لەگەڵ ئەو جلەی تایهیۆنگ بە دیاری پێیدا بوو.
بەدەم خەواڵوییەوە پرسی.
-ئەمڕۆ چ ڕۆژێڪە ..!؟
جیوو مایای ڕاڪێشا لەنێو جێگاڪەیدا ، جلە قشتەڪانی هەموو جارێڪی دیارڪەوت ، لە شەرمدا ڕوومەتەڪانی گەرم بوون ، ڪارەڪەرەڪان لە قشتی ئەودا نەرمە خەندەیەڪیان ڪرد.
دایڪی جیوو بە نەرمی مایای لەسەر ڪورسیەڪە دانیشاند و قژی بۆ شانە دەڪرد.
- ئەمڕۆ ڕۆژی فیستیڤاڵی میتۆسـ"ـە ، لەم شانشینە فیستیڤاڵ زۆر زۆرە ، میتۆس فیستیڤاڵێڪە ڪە تێیدا هەردوو چینی هەژار و دەوڵەمەند بەژدارن یادەڪە لە ڪۆشڪی پاشاییەتی ئەنجامدەدرێ ، هەمووان بە جلی گیاندارەوە دەردەڪەون یانیش خشڵ و هێمایەڪی بچوڪی ئاژەڵێك دەپۆشن ، لێرە هەمووان بەپێی ڪەسایەتیان ئاژەڵی دیاریڪراویان هەیە ، ئاژەڵی تۆش پەپولەی مۆرفۆیـە ، لە سێ یەڪی شەودا لە مەیدانی فەرمی ژەنەڕاڵ یونگی نمایشی ئاژەڵە دڕندەڪان ئەنجامدەدرێ.
مایا هەستێڪی سەیری هەبوو ، لە هەموو جەستەییەوە هەستی پێدەڪرد ئەمەش نیشانەی دڵخۆشیە.
چاوە یاقوتەڪانی لەلایەن دەستێڪەوە ڕوو پۆش ڪرا ، جیوو چرپاندی.
-با *هەژەند بێ ، خۆم شێوازەڪەم هەڵبژاردووە.
پاشان دەستەڪانی لادا.
- ئێستا نۆرەی ڕوخسارتە بەڵام چاوەڪانت نەڪەیتەوە.
دوای چەندان ڪاژێر ئیتر چاوەڪانی ڪرانەوە ، سەرەتا شتەڪان ناڕوون بوو بەڵام بەرە بەرە ڕوون دەبوو ، ئەم ڪچە شۆخەی نێو ئاوێنەڪەی دەبینی.
یەڪەم شت سەیری ڪرد ڕوخساری بوو.
دیزاینی پەپوولەی مۆرفۆ بە جوانی لەسەر ڕوخساری نەخش ڪرابوو ، باڵەڪانی پەپوولەڪە تێڪەڵەیەك لە ڕەنگی شین و وەنەوشەیی و پەمەیی هەیە، ئەمەش ڪاریگەرییەڪی سەرسوڕهێنەری تێکەڵڪردنی بێ ڪێشەی ڕەنگەڪان دروست دەڪات.هێڵ و نەخشەڪان ورد و ناسڪن، ئەمەش دیمەنێکی بێ کێشە و نەرم بە ڕوخساری دەبەخشێ.
خشڵە گرانباییەڪانی.
گوارەڪانی
پەپوولەڪان لە مادەیەکی بریقەدار و ڪانزای دروستڪراون ڪە بە جوانی ڕووناڪی هەڵدەگرن. ڕەنگی وەنەوشەیی بریسڪەدار بوو.
YOU ARE READING
دەنـگـدانـەوە سـیـحـراویـەڪانے.
Fantasy"ئـایـە سـەبـارەت بە جیـهانـی خـەیـاڵیـ ئــاگــارتــا بـیـسـتـوتـە ..!؟ گـوایـە لـە نـاخـی زەویـدا چـەنـد شانـشیـنێـك هـەن زاڵـتـریـنـیـان ئـاگـارتـایە ، خـەڵـڪەڪەی زۆر پـێـشـڪەوتـون و زیـرەڪترینن ، بـونـەوەریـ ئـەفـسـانـەیـیـان زۆرە." ئـایـە هـەڵەی...