پـەڕەیـ دوازدە

76 10 21
                                    

وەڪو پێشنیارێك پێش دەست پێڪردن، سەیری فەرهەنگی ڪۆتایی پەڕە بڪە.

ˏ⸉ˋ‿̩͙‿̩̩̽‿̩͙‿̩̥̩‿̩̩̽‿̩͙‿̩͙‿̩̩̽‿̩͙‿̩͙‿̩̩̽‿̩͙‿̩̥̩‿̩̩̽‿̩͙‘⸊ˎ

سەیری چاوەڪانیم دەڪرد.

بە لڪە لڪەوە وتم.

- تـ تۆ منت بەدڵە ..!؟

دەستم لە دەستی بەردا و ڕوم وەرگێڕا.

- ناتوانیت وابیت، من ئێستا بڕیاری خۆمم داوە، سەرەڕای هەموو شتێك تۆ پێویستە ڕێز لە بڕیارەڪەم بگریت.

بەرەو ڕەفەی ڪتێبەڪان ڕۆشتم، هەرچەندە دڵنیا بووم هیچ ڪتێبێڪی تر بونی نییە.

پرسیم.

- ئایە هیچ زانایەڪی بەتەمەن لێرە هەیە ..!؟

بە تۆنێکی ساردەوە لە پەرسیڤدا وتی.

- هەیە، زانا ئیم ڪانگسون، باپیرانی ئەو زانایانی سەردەمی شاژنە سێرافینای یەکەم بوون.

.ڕووم لە ئەو کرد

- مەبەستت چییە لە سێرافینای یەڪەم..!؟

لە بێزاریدا پێڪەنی و وتی.

- پێموابوو تۆ بڕیارت داوە ببیت بە سێرافینای دووەم، من دەبێت ڕێز لە بڕیارەڪەت بگرم بێگومان.

سەرم بە تێگەشتن لەقاند.

بەرەو تاقیگەڪەی زانا ئیم دەڕۆشتم.

ئەو بە شێوەیەڪی سەیر لە ئاسمان دانیشتبوو، ڪاتێك هەستی بە هەبونی ڪەسێك ڪرد، دەستی لە بۆشاییەڪی نادیار دا و نیشتەوە سەر زەوی.

هێشتا چاوەڪانی داخرابوو ڪە وتی.

- من ڪوێرم، بەڵام هەست بە ڕوحێڪی بەهێز دەڪەم لێرە.

وتم.

- بەڕێز ئیم، من دەمەوێ قوربانی بدەم، پێشتر شاژنە سێرافینا لە کوێ ئەو قوربانیەی دابوو..!؟

زانا ئیم لە پەرسیڤدا وتی.

- ئەو قوربانیە لە چیای شامبالا دەڪرێت، شوێنی ئارامی و ئاشتی، پیرۆزترین شوێنی ئێرە.

وتم.

- سپاس، من ڪات بەفیڕۆ نادەم.









لە ژوورەڪەم بووم، حەزیەڪی شاهانەم هەڵبژارد، باشە گەر بەهۆی نەفرینەوە مردم، با نازدار بم.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 04 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

دەنـگـدانـەوە سـیـحـراویـەڪانے.Where stories live. Discover now