پـەڕەیـ یـازدە

94 15 33
                                    

〔ئـەنـدێـشـەی مـایـا〕

بە ماندووێتی لەسەر *ئەسڪەمیلێك دانیشتم لەهەمبەر جیمین.


ژەنەڕاڵ مین لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەڪە، وەستابوو و، من وا هەستم دەڪرد ئاورای لێ دەبارێت.


قەفەسەی یەڪەم ڪرایەوە، و ئەژدیهای سپی بە خێراییەڪی زۆرەوە بەرەو ڕووی یونگی ڕۆشت، *شاتاندنێڪی ڪەم لە زارمەوە دەرچوو.

بەڵام بەخێرایی بەدەوری خۆیدا خولایەوە، یونگیش ڕێك لە ناوەڕاستەڪە وەستابوو، شمشێرە بریسڪەدارەڪەی بەرەو ئاسمان ڕاگرت بوو، ئەژدیهاڪە دەستی ڪرد بە دروستڪردنی ئاگر، چاوەڪانی ڕوناك دەڪردەوە.

قەفەسی دووەم ڪرایەوە، و ڕێوی نۆ ڪلك بوو، ڪە بە خێرایی بەسەر سەری دانیشتوانەوە دەڕۆشت، قژم لێڵ هەوا زۆرەڪە بژ بوو.

ڪاتێك ئێمە خەریڪی چێژ و خۆشی بووین، زەمین لەریەوە و پاسەوانەڪان بە خێرایی بڵاو بوونەوە.

- جەنابی پادشا، لەلایەن شانشینی ڪامیلۆتەوە پەیامێڪی توند ئاڕاستەمان ڪراوە.

ئەمە گاڵتەیەڪی خۆش نییە، چ ئادەمیزادێك بەمجۆرە پەیامی خۆی دەگەیەنێت، هیچ ڪەسیش شانشینی ڪامیلۆت ..!؟

هەموو خەڵك بەرەو ماڵی خۆی ڕایدەڪرد، منیش لە تەلاری ڪۆشڪەوە سەیرم دەڪردن.

هەموو خانوە جوانەڪانیان ڕوپۆش دەڪرد بە پۆڵا، بێگومان لە خۆیانەوە ناوزەندیان ناڪەن بە بیرمەند.

هەموو خێزانی شاهانە و وەزیرەڪان لە ڪۆڕ بوون، پێیان ڕاسپاردم ڪە لە ژوورەڪەم بمێنمەوە، بێگومان منیش وەڪو جرجێك گوێیان بۆ ڕانادێرم.

بەردەوام خەریڪی لڤین بووم، هیچ ڕێگایەڪی تر نەبوو، خێرا دووربێژەڪەم دەرڪرد و پەیامم بۆ سارا نارد.

" سڵاو، سارا دەتوانیت لە ڪتێبخانەی گشتی سەبارەت بە شانشینی ڪامیلۆت زانیاری وەربگریت..!؟"

دڵنیا نەبووم ئایە ئەم ژمارەیەی ماوە یان نا.

سارا: دوای ۲۱ ڕۆژ، مایا بەڕاستی من سەرگەردان بووم، وە بێگومان هەوڵ دەدەم بە ڪەمترین ماوە بگەم بە ئەوێ.

ڪاژێرێك چاوەڕێم ڪرد، پاشان پەیامێڪم پێ گەشت، ڪە وێنەی پەڕەڪانی ڪتێبەڪە بوو.

سارا: ببوورە، پێویستم بە سێ ڪاژێر بوو.

" ڪێشە نییە. "

دەستم ڪرد بە خوێندنەوەی پەڕەڪان.

❞ شا ئارسەر؛ ئارسەر، ڪوڕی یەڪەمی شا ئوتێر پێندراگۆن لە سەدەی پێنجەمدا، بە ڕاڪێشانی شمشێرێك لە بەردێك ڪە لەسەری نووسرابوو، "ئەوەی ئەم شمشێرە لەم بەردە دەربهێنێت، پاشای لەدایڪبووی ڕاستە لە هەموو ئینگلتەرا، بووە پاشای مافپەروەر ."

دەنـگـدانـەوە سـیـحـراویـەڪانے.Where stories live. Discover now