You can turn me on with just a touch, baby ~~~~~~~~~~~
به‌یانیه‌كی زوو بوو له سه‌ربازگه‌ی دۆزه‌خ كه زه‌نگی هه‌ڵسان لێیدا وه وایكرد هه‌موو سه‌ربازه سهرخرهكان به خێرای له ناو جێگاكانیان بێنه ده‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێگومان نایانه‌وێ له‌سه‌ر دره‌نگ هه‌ڵسان له ناو جێگا سزا بدرێن
وه هه‌موویان خێرا جلی سه‌ربازیان له‌به‌ر كرد و ڕۆیشتنه هه‌مان ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی دوێنێ لێی بوون به‌ڵام بێگومان ئه‌مجاره‌یان ته‌نها ناوه‌ستن و گوێ له قسه‌ی كاپتن بگرن قسه‌یان بۆ بكا
ئه‌وان ئه‌بێ له‌مڕۆ به دواوه ڕاهێنان بكه‌ن و هه‌موو شتێك فێر بن وه‌كو سه‌ربازێك كه ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌خایه‌نێت ماوه‌ی فێربوونیان وه دوای ئه‌مه وه‌كو سه‌ربازێكی ته‌واوه‌تی ئه‌بێ هه‌موو شتێك بزانن و ئاماده بن بۆ هه‌موو كارێكی له ناكاو
سه‌ره‌تا سه‌ربازه‌كان كران به چوار گرووپ و هه‌ر گرووپه‌و به‌ره‌و شوێنێكی ڕاهێنان كردن ڕۆیشت
وه ئه‌و گرووپه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵیان ئه‌بین گرووپی كاپتن هۆسۆكه كه گرووپی چواره‌م و كۆتاییه له چوار گرووپه‌كه
واتا هه‌موویان به ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی كاپتن كیم سۆك جینن به‌ڵام كه بچووك ئه‌كرێنه‌وه بۆ چوار گرووپی شه‌ست و دوو كه‌سی ئه‌وكاته له ژێر ده‌ستی كاپتن هۆسۆك دا ئه‌بن و ڕاهێنانیان پێ ئه‌كرێت
وه كاپتن هۆسۆك به‌وه ناسراوه زۆر جدیه‌و به‌رده‌وام وه‌كو پێشبركێ گرووپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی تر به‌راورد ئه‌كا وه هه‌موو كات ئه‌یه‌وێ ئه‌و گرووپه‌ی ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌كا باشترین گرووپ بێ له گرووپی سه‌ربازیه‌كان
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له سه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك سزای سه‌ربازه‌كانی ئه‌دات تاوه‌كو وایان لێ بكات هه‌رگیز هه‌ڵه نه‌كه‌ن و به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن بۆ كردنی باشترین كار
كاپتن هۆسۆك شته‌كانی بۆ سه‌ربازه‌كانی شی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چی ئه‌كه‌ن و چی ناكه‌ن وه كه ته‌واو بوو فیكه‌یه‌كی لێدا به ئاماژه‌ی ده‌ست پێ كردنی مه‌شقه‌كان
وه سه‌ربازه‌كان له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌و ده‌ستیان كرد به ڕاهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆیان كه بریتی بوون له ڕاكردن و خۆ خشاندن و ڕۆیشتن به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه هه‌ڵدان به‌سه‌ر به‌ربه‌ستی به‌رز و ڕۆیشتن به خێرای و خۆ لادان له به‌ربه‌سته‌كان
YOU ARE READING
Love in Hell ~ Vk
Fanfictieله سه‌ربازیدا هه‌موو سه‌رپێچیه‌ك سزای خۆی هه‌یه جا ده‌بێ سزای خۆشه‌ویستیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له سه‌ربازیدا چی بێت ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە Start ~28/12/2023 End ~ soon