ᑕᕼᗩᑭTᗴᖇᵒⁿᵉ

652 81 44
                                    

𝑰 𝑯𝒐𝒑𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑳𝒊𝒌𝒆 𝑰𝒕


🌲🌿


𝑭𝒊𝒓𝒔𝒕 𝑷𝒂𝒓𝒕
☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎

کوڕێکی چاو قاوەیی کاڵ کە ستایلێکی کلاسیک و قاوەیەیی کاڵی پۆشی بوو لەگەڵ کتێبەکەی خەریکی گەڕان بەدووای شوێنێکی گونجاو بوو بۆ ئەوەی لێی دابنیشێت

تا لە کۆتایدا چاوەکانی شوێنێکی باشیان دۆزیەوە تا لێی دابنیشێ

بە خێرایی ئەو پەڕەی کتێبەی کردەوە کە لێی وەستابوو بۆ ئەوەی هەر کە گەیشتە شوێنی مەبەست بە خێرای دەست بکات بە خوێندنەوە

بە تەواوی ئاگاداری بەر دەمی نەبوو

تا هەستی کرد خۆی بە کەسێک دا کێشا و کتێبەکەی لێ کەوت

" زۆر ببورە بەڕێزم مەبەستم نەبوو خۆت پێدا بکێشم تەنها کەمێک شڵەژاو بووم " ئەو کەسەی خۆی بە کوڕە چاو قاوەیەکەدا کێشا وای وت و کتێبەکەی بۆ هەڵگرتەوە

" باشە کێشە نیە هەر خۆی منیش زۆر ئاگاداری بەردەمم نەبووم بەڵام دەکرێت بزانم بۆچی شڵەژاویت؟ " کوڕە چاو قاوەییەکە وتی کاتێک چاویلکەکەی چاوی ڕێک خست و کتێبەکەی وەر گرتەوە

" خوشکە بچوکەکەم ونبوە من ئەو بەیەکەوە هاتینە دەرەوە تا کەمێک پیاسە بکەین بەڵام ئەو لە ناکاو ون بوو " ئەو کوڕەی خۆی بە کوڕە چاو قاوەییەکەدا کێشا وتی

" باشە بەڵام من هیچ کچێکی بچوکم لەم ناوە نەبینیوە ، وە ئەتوانم بپرسم ناوت چیە؟ " کوڕە چاو قاوەییە کاڵەکە وتی

" بێگومان جونگکوک جیۆن جونگکوک " جونگکوک وتی

" ئۆو جونگکوک ناوێکی جوانە منیش کیم تایهۆنگ " تایهۆنگ وتی

" بەهەمان شێوە تایهۆنگیش ناوێکی جوانە وە بمبورە بێزاریشم کردی " جونگکوک وتی

" سپاس وە هەروەها کێشە نیە تۆ بێزارت نەکردم وە دەتوانم ژمارەکەی تۆم لا بێت ؟ بۆ ئەوەی ئەگەر خوشکە بچوکەکەتم لەو ناوە بینی پێتی بڵێم ؟ " تایهۆگ وتی

" ئا بەڵێ بێگومان " جونگکوک وتی کاتێک مۆبایلەکەی دەر هێنا و ژمارەکەی خۆی دا بە تایهیۆنگ

"باشە لە کۆتایدا کەمێک وەسفی خوشکە بچوکەکەت بکە بۆوەی ئەگەر بینیم بیناسمەوە " تایهۆنگ وتی

" کچێکی باڵا کورتی پێست سپیە خاوەن دوو چاوی شین و قژێکی درێژی زەردە حەزیەیەکی سووری لە بەرە و ناوی کلارایە " جونگکوک وتی

𝐄𝐭𝐞𝐫𝐧𝐚𝐥 𝐄𝐩𝐢𝐜 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now