ᑕᕼᗩᑭTᗴᖇˢᵉᵛᵉⁿ

200 46 32
                                    

𝑰 𝑯𝒐𝒑𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑳𝒊𝒌𝒆 𝑰𝒕
🌲🍃

7ᵗʰ 𝑷𝒂𝒓𝒕
☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎

" دانەیەکەم بۆ بکڕە " وشیک وتی کاتێک سەیری تایهۆنگی کرد

" هەمووی فێڵە گەمژە " تایهۆنگ وتی

" فێڵ نیە ! ئەگەر فێری هونەری خەواندنی موگناتیسی بوویت ، دەتوانیت هەموو نەخۆشیەک چاک بکەیتەوە و تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ جنۆکەشدا ببەستی ، تەنانەت دەتوانی ڕەشەبایەک لە ئاسمانی ڕوون دروست بکەی " خاوەن کتێبەکان وتی

" ئەم کابرایە دەتوانێت ئەوە بکات ، دەزانی " وشیک وتی

" ببورە؟ " خاوەنی کتێبەکان وتی

" کێ باوەڕ بەم شتانە دەکات ؟ " تایهۆنگ وتی و کتێبەکەی بەهێواشی لەسەری خاوەن کتێبەکان دا

" هێی بگەڕێوە سەر کارەکەت " تایهۆنگ وتی

لەبەردەم دەرگای هۆتێلی باندۆ

" بوەستن " شین جو وتی

" نەفرەتی نەزان ، پێڵاوە نەفرەتیەکانی تۆن " شین جوو وتی کاتێک سەیری جونهۆی کرد

" بۆچی جنێو دەدەیت لەناکاو؟ " جونهۆ وتی

" نەخێر پێت دەڵێم پێڵاوەکانی تۆن ، ڕەوشتێکی باشە کە پێڵاوەکانت داکەنیت لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ هۆتێلێک ، دەزانی؟ " شین جو وتی کاتێک پێڵاوەکانی خۆی داکەند بەرەو ناوەوەی هۆتێلەکە چوو

" من ئەوەم دەزانی باشە ؟ " جونهۆ وتی و پێڵاوەکانی داکەند و بەدووای شین جو ڕۆیشت

لە دووایی ئەوان هیونووش پێڵاوەکانی داکەند و ڕۆیشتە ژوورەوە

دووایی ئەوەش سووری و هایرین بێ ئەوەی پێڵاوەکانیان داکەنن ڕۆیشتنە ژوورەوە

" سەرۆک سەرۆک " جونهۆ وتی

" سەرۆک؟ " تایهۆنگ وتی و سەیری دوواوەی کرد

" چی ؟ یۆنگی ؟ چی دەکەیت لێرە؟ " تایهۆنگ وتی

" هم بیستم لێرە دەبیت بۆیە منیش هاتم " یۆنگی وتی بە ئاسایی

" ئایخوایە باشە "

" بۆ پێڵاوەکانت داکەندووە؟ " یۆنگی وتی بە بێزاری

" یەکەم جارە دێیتە هۆتێل؟ ها؟ ئەمانە ڕەوشتی دروستن " جونهۆ وتی

" سەیرکەن هەموویان پێڵاویان لە پێیە جگە لە ئێوە " تایهۆنگ وتی

𝐄𝐭𝐞𝐫𝐧𝐚𝐥 𝐄𝐩𝐢𝐜 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now