ᑕᕼᗩᑭTᗴᖇˢⁱˣ

181 45 7
                                    

𝑰 𝑯𝒐𝒑𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑳𝒊𝒌𝒆 𝑰𝒕
🌲🍃

6ᵗʰ 𝑷𝒂𝒓𝒕
☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎

ئەمڕۆ ڕۆژێک پێش ڕۆیشتنی جیسوو وشیک و تایهۆنگە بۆ هۆتێلی باندۆ وە ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆیشتنی جونگکوکە

جونگکوک و کلارا و خوشکەکەی جو یۆن لە فڕۆکە خانەن بێگومان جو یۆن بۆ ماڵئاوای کردن لە خوشک و براکەی هاتوە

کاتی ڕۆیشتنی کوک زۆر نزیک بوەتەوە ئێستا پێویستە بچێتە ناو فڕۆکە

جونگکوک و جو یۆن خەریکی ماڵئاوای کردن بوون لە یەکتر

" جونگکوک "

جونگکوک لە دوورەوە گوێبیستی ناوی خۆی بوو هەرزوو چاوەکانی گەڕان بەدوایی خاوەن دەنگەکە

تایهۆنگ؟

تایهۆنگ بە هێواشی لە جونگکوک نزیک بویەوە و لە بەرامبەری وەستا

" پێشبینی ئەوەم نەدەکرد بێیت " جونگکوک وتی

" ههههـ ئەمزانی بۆیە وتم با بۆی بکەمە سوپڕایز " تایهۆنگ وتی

" گەمژە " جونگکوک وتی بە پێکەنینەوە

" خوشکی جونگکوک ؟ ئایا دەتوانی بە برا ئیزعاجەکەت بڵێی ئەوەندە بەمن نەڵێت گەمژە ؟ " تایهۆنگ وتی بە گرژو مۆنی کاتێک سەیری جو یۆنی دەکرد

" جونگکوک شەرمە بۆ ئاوای پێدەڵێی؟ " جو یۆن وتی

" نونا تۆ حەقت نەبێ " جونگکوک وتی

" پێویستە بڕۆم " جونگکوک وتی کاتێک گوێ بیستی ناوی ئەو فڕۆکەیە بوو کە ئەو پێی دەڕۆیشت

" بیرت ئەکەم زوو بگەڕێوە " جو یۆن وتی کاتێک باوەشی لە کوک دا

" زوو دەگەڕێمەوە ، منیش بیرت ئەکەم نونا " جونگکوک وتی کاتێک ئەویش باوەشی لە جو یۆن دا

" باشە دەی ئێستا با کەمێک ئەو بچکۆلانەیە ماچ بکەم " جو یۆن وتی بە پێکەنینەوە کاتێک جونگکوکی لە ناو باوەشی دەرهێناو و کلارای بچوکی خستە باوەشی

" تایهۆنگی ئاگاداری خۆت بە " جونگکوک وتی کاتێک باوەشی لە تایهۆنگیشدا

" بە هەمان شێوە " تایهۆنگ وتی و ئەویش باوەشی لە جونگکوک دا

" دەی پێویستە بڕۆم  " جونگکوک وتی و  لەناو باوەشی تایهۆنگ هاتە دەرەوەو دەستی کلارای گرت و بە ڕێکەوتن بۆ لای فڕۆکەکە

𝐄𝐭𝐞𝐫𝐧𝐚𝐥 𝐄𝐩𝐢𝐜 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now