ᑕᕼᗩᑭTᗴᖇⁿⁱⁿᵉ

107 40 9
                                    

𝑰 𝑯𝒐𝒑𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑳𝒊𝒌𝒆 𝑰𝒕
🌲🍃


9ᵗʰ 𝑷𝒂𝒓𝒕
☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎

لەناو ڕێڕەوە تاریکەکاندا یاچایەک بەوێدا دەڕوات و بەدووای خوێن و گۆشتی مرۆڤ دەگەڕێت و دەنگی سەیر درووست ئەکات و جار جاریش خۆی بە دەرگای ژوورەکان یان دیوارەکان دادەدات

ژووری 402

" چۆن دەکرێت لە ژوورێکی وا گرانبەهادا کارەبا ببڕێت " سووری وتی کاتێک مۆمێکی لەدەست بوو

"ئەو دەنگە چیە؟ " هایریم وتی

" سووری تۆ بڕۆ پرسیار لە دەرگاوانەکە بکە بۆ گۆڕینی ژوورەکانمان " سوورین وتی

سووری بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت و ڕۆیشتە دەرەوە و وتی " گڵۆپی ڕێڕەوەکەش کوژاوەتەوە "

لە ناکاو سەرنجی کەسێکی دا و کەمێک نزیک بویەوە و وتی " بەیارمەتیت ئایا لە ژوورەکەی تۆشدا کارەبا کوژاوەتەوە؟ "

لەناکاو بە خێراییەکی ترسناک کەسەکە ئاوڕی داوە ئەمە یاچاکە بوو و بەخێرایی بەرەو سووری ڕۆیشت

سووری هاواری کرد و خەریک بوو یاچاکە پەلاماری بدات بەڵام لەناکاو هیونو سووری پاڵنایە ژوورەکەو دەرگاکەی داخست

یاچاکەش خۆی بە دەرگاکە دادەدا

سووری هەناسەی بە خێرایی هەڵدەمژی و زۆر ترساو دیار بوو کە دەنگی هەناسە هەڵمژینەکەی دەهات
هیونو بەخێرای دەستی پەنجەی لەسەر لێوی دانا بە مانای ئەوەی دەنگی نەیەت

لە ڕێڕەوەکەدا نزیک کەمێک نزیک یاچاکە کریستیان و کوڕێکی تر بە ناوی جۆن بەهێواشی لە ڕێڕەوەکەدا دەڕۆیشتن

" بۆ ئەوەندە تاریکە؟ " کریستیان وتی

" ئاگات لە هەنگاوەکانت بێت " جۆن وتی

" ئەی خوایە " جۆن وتی کاتێک سەرنجی یاچاکەی داو یاچاکەش بە خێرایی ئاوڕی دایەوە و پەلاماری کریستیانی دا و دەستی کرد بە گاز لێگرتن لە ملی

جۆنیش لە ترسا بەخێرایی لەوێ ڕۆیشت

" چی ڕوودەدات ؟ " هایریم وتی

" ئەم شتە چی بوو؟ " سووری وتی

" یاچا " هیونو وتی

" هاهـ ؟ ئەم جنۆکەیەی کە مرۆڤ دەخوات؟ بۆچی شتێکی وا لەم هۆتێلەدا هەیە؟ " سوورین وتی بە ترسەوە

𝐄𝐭𝐞𝐫𝐧𝐚𝐥 𝐄𝐩𝐢𝐜 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now