ᑕᕼᗩᑭTᗴᖇᵗʷᵉˡᵛᵉ

158 35 51
                                    

𝑰 𝑯𝒐𝒑𝒆 𝒀𝒐𝒖 𝑳𝒊𝒌𝒆 𝑰𝒕
🌲🍃

𝑰𝒎𝒎𝒐𝒓𝒕𝒂𝒍𝒔
12ᵗʰ 𝑷𝒂𝒓𝒕
☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎☁︎

" بوەستە ئەگەر شتێکت لێبێت " جیمین وتی کاتێک یۆنگی دەیوست لە ڕێگەی دەمیەوە خوێنە پیسەکەی شوێنی گازگرتنەکە هەڵمژێت و فڕێی بداتەوە

" بەلامەوە گرینگ نیە " یۆنگی وتی

" ئەوەندە بەسە یۆنگی ، دەمرم وایە؟ " جیمین وتی

" نامریت " یۆنگی وتی

" چی ئەگەر ببمە یەکێک لەو دڕندانە و تەنانەت نەشتناسمەوە یۆنگی ؟ " جیمین وتی

" ڕێگە بەوە نادەم " یۆنگی وتی

" پسیارێکم هەیە ، بۆچی منت پاراست ئەو شەوە؟ دەزانیت کە یەکەم شەو هاتیتە یانەکە " جیمین وتی

گەڕانەوە بۆ ئەو شەوە

ئێستا ئەم شوێنە هۆڵێکی کەمێک گەورەی کەمێک ڕووناکە زۆر ڕووناک نا شانۆیەکی لێیە کە جیمین لەوێدا گۆرانی دەڵێت و وە ئەو لەسەر شێوەی پەری دەریایە

یۆنگیش لەسەر مێزێکی خڕدا دانیشتوە دەخواتەوە پێدەچێ خەمبار بێ

وە خەریکی سەیر کردنی جیمین بوو

تا لەناکاو چەند پیاوێکی سەرخۆش قسەیان کرد " ئەمە چیە سێرکە؟ ئەو کلکە چیە ؟ بێدەنگ بە ، گوێبگرە " بە گاڵتە پێکردنەوە وتیان و دانەیەکیان بەرەو لای جیمین ڕۆیشت و وتی " دەتوانین بپشکنین بزانین ئەو کلکە ڕاستیە؟ " بەردەوام بوو لەوەی لە جیمین نزیک بێتەوە

تا یۆنگی لە دوواوە شوشەیەکی لەسەر ئەو پیاوە دا و وتی " بێدەنگ دەبیت ها؟ "

ئەو پیاوانەی کە گاڵتەیان بە جیمین کرد ویستیان لە یۆنگی بدەن بەڵام یۆنگی تەورەکەی دەرهێنا و هەموویان لە ترسی سەلامەتی ژیانی خۆیان ڕۆیشتن

یۆنگی کەمێک سەیری جیمینی کرد و ڕۆیشتە بەرامبەری و وتی " پەری ڕاستەقینەیت وایە؟ "

" نیوەم وایە باوکم مرۆڤێکی ماسیگرە " جیمین وتی

" بۆچی لێرەیت؟ " یۆنگی وتی

" دەمەوێ ببم بە گۆرانی بێژ " جیمین وتی

" چی ئەگەر ببیت بە گۆرانی بێژ یان سێرکباز ، تەنها دانەیەکیان هەڵبژێرە " یۆنگی

گەڕانەوە بۆ ئێستا

" ئەو شەوە زۆر هەستم بە خراپی دەکرد تەنها بیرم لە مردن دەکردەوە پاشان لەسەر تەختی شانۆکە بینیمیت گۆرانیەکت دەوت کەس گوێی لێ نەدەگرت بە دەمووچاوێکی زۆر دڵخۆشەوە نازانم بۆچی بەڵام کاتێک گوێم لە گۆرانی وتنت بوو بیرم دەکردەوە کە پێویستە بژیم " یۆنگی وتی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 16 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝐄𝐭𝐞𝐫𝐧𝐚𝐥 𝐄𝐩𝐢𝐜 \ 𝐕.𝐊Where stories live. Discover now