CHAPTER||03

1.7K 220 19
                                    


"میـا شتێک ئەپرسم بەس توخوا وەڵامم بەرەوە بەڕاستی"
-ئارا وتی

کاتێک لە ژوورە نوێکەی میـا پاڵکەوتبوون لەسەر جێگاکە
کاتژمێر 12ی شەو بوو

"دەیـ گوێم گرتووە"

"تۆ و کاکم خۆشەویستن"
-بەپەرۆشەوە پرسی

"باشە بەنەفرەت بن بۆچی ئەوەندە ئەم پرسیارە دەکەن؟نەخێر بەخوا ئێمە هیچمان نییە"
-بەبێزاری وتی

"زۆر نزیکن هەموو کەس وادەزانێ خۆشەویستن"

"نا خۆشەویست و شتی وا نین"

دەرگای ژوورەکە بەتوندی کرایەوە
تێیهیۆنگ و جونگکووک دەرکەوتن

"نازانن وەکو مرۆڤ دەرگا بکەنەوە؟"
-میـا بەبێزاری وتی

"ئەم مرۆڤە بێ شەخسیاتە دیسان هاتەوە بۆ ماڵمان"
-جونگکووک وتی

دواتر چووە ژوورەوە لەسەر سیستەمەکە لەتەنیشت میـا دانیشت

"ئەزانن چی تێی و ئـارا بچن هەندێ سناک بێنن ئەمشەو ناخەوین"
-جونگکووک وتی

"بۆ تێی و ئـارا خزمەتکاری ئێوەن؟هەستن خۆتان بڕۆن"
-ئـارا وتی

"بێزەحمەت کەس ڕێگای پێ دان بێنە ژوورەکەم؟هەستن بڕۆنە دەرەوە دەی"
-میـا بەتوڕەیی وتی

"توڕە مەبە شیرینم خراپە"
-جونگکووک بە گاڵتەجاری وتی

تێیهیۆنگ بەبێزاری سێری دۆخەکەی دەکرد

"من کەر و گەوادم جارێکی تر پێ بکەمەوە بەم ماڵەیا"
-بەبێزاری وتی

چەندجارە دێت بەس پێی ڕادەبوێرن

"خۆت هەروای"
-میـا وتی

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now