دوو ڕۆژ تێپەڕیووە
جونگکووک ڕەفتارەکانی سارد بوون لەگەڵ میـامیـا زۆر سەری سوڕماوە
خۆ ئەو ڕۆژە پێی دەوت خۆشمدەوێی ئێستا ئەم ساردبوونەوەیە چییە؟!تەنانەت لە قوتابخانەش لەگەڵی زۆر بەکەمی قسە دەکات
دەچێتە لای هاوڕێکانی و میـا ئیهمال دەکاتمیـا زۆر دڵی لێی شکاوە
ئێستا لە ژوورەکەی خۆی پاڵکەوتووە لەسەر جێگاکەی
کاتژمێر 3:30ی بەرەبەیانە میـا هێشتا نەخەوتووە تەنها بەهێمنی دەگریئەمڕۆ جونگکووک هاواری لەسەر کرد لەبەر ئەوەی لەلای هاوڕێکانی بوو میـا'ش بانگی کرد ئەویش بەتوڕەیی قسەی لەگەڵدا کرد و هاواری کرد و پێی وت 'جارێکی تر بێزارم مەکە کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانمم'
ئەمە هەرگیز جونگکووک نییە،لە سەخترین کاتیشی بێت هەرگیز میـا ئیهمال ناکات ئێستا سەیرە گەشتۆتە ئەوەی لەبەر هاوڕێکانی ئیهمالی بکات و لێی توڕەبێت
لەناکاو دەرگای ژوورەکەی میـا کرایەوە
میـا بەپەلە فرمێسکەکانی سڕی و هەستایەوەزەردەخەنەیەکی کرد کاتێک زانی جونگکووکە
پێی وابوو هاتووە تا ئاشتی بکاتەوەچووە لەباوەشی گرت بەتوندی
بەڵام جونگکووک تەنها بەساردی لەجێی خۆی مایەوە بەبێ ئەوەی لە باوەشی بگرێت"میـا پێویستە قسە بکەین"
-وتی بەدەنگێکی ساردمیـا دوورکەوتەوە و سەری بەباشە جوڵاند
بەیەکەوە لەسەر جێگاکە دانیشتن"میـا نامەوێ درێژە بە قسەکانم بدەم،من
دەمەوێت جیا ببینەوە"
-وتی بەساردیبەبێ ئەوەی سێری میـا بکات
میـا تەنها چاوەکانی فراوان بوون
دووبارە چاوەکانی فرمێسکی لێ بینرا
YOU ARE READING
﮼خزمەتکارەکەم
Random"جونگکووک کوڕم تۆ پێویستە جیابیتەوە ئەم پەیوەندیە هەڵەیە ئەو کچە لە ئاستی ئێمەدا نییە ئەو تەنها خزمەتکارێکە و هیچی تر خەڵک ئەمە ببیستێتەوە ئابڕوومان دەچێت" "باوکە قسەی خەڵک دەبڕێتەوە؟چی دەڵێن با بیڵێن،من مـیا'م خۆشدەوێ کەسیش نابێتە ڕێگر لەوە" - - - ...