CHAPTER||18

1.3K 228 1K
                                    


کاتژمێر 3:50 خولەکی بەرە بەیانە
میـا چاوەکانی پڕن لە فرمێسک خۆی نوقم کردووە لە جێگاکە
دووبارە هەمان هەست!هەست دەکات ژوورەکەی کەسی تری لێیە جگە لەخۆی

میـا خۆی کەسێکی ترسنۆکە،ئێستاش کەس لەماڵەکە نییە جگە لەخۆی زۆر ترساوە لە جارەکانی تر خراپترە ئەمجارە

لەناکاو لە زەنگی دەرگاکە درا،ئەوەندەی تر ترسا
ئەبێت کێ بێت بەم بەرە بەیانە ئاخر؟

بڕیاری دا پشتگوێی بخات بەڵام ئەو کەسە هەر لەسەر یەک زەنگی لێ دەدا،میـا زۆر زیاتر ترسا

بەلەرز و ترس و چاوی پڕ فرمێسک
لەژێر جێگاکەی دەرچوو

بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت بە دەستە لەرزیوەکانی دەرگاکەی کردەوە،بەڵام کاتێک ئەو کەسەی بینی شۆک بوو

-

جونگکووک و سێلین لەنێو یەک ئۆتۆمبێلن
بەزۆری باوکی جونگکووک بەیەکەوە دەچن بۆ هەڵبژاردنی جلی بوکێنی

رووخساری جونگکووک بە ئاشکرا بێزاری تێدا بەدی ئەکرێت
ئۆتۆمبێلەکەی لەناکاو وەستاند کە وای کرد سێلین بەرەو پێشەوە بڕوات

بەبێ گرنگی دان بەو کچە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی
و بەرەو مۆڵەکە ڕۆیشت

سێلین بەدوایدا ڕایکرد زۆری پێچوو تا لەتەنیشتی وەستا
چونکە جونگکووک زۆر خێرا دەڕۆیشت،دەیەوێت تا زووە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە

"ئەرێ هێواش بڕۆ"
-سێلین بەناڕەزایی وتی

"بەدڵت نییە؟دیوار زۆرە"
-جونگکووک وتی بەبێ باکی

سێلین دووکەڵ لەسەریەوە دەرئەچوو لەبەر توڕەیی
زۆر دەفعە،جونگکووک تەنانەت سەرنجێکی بچوکیشی ناداتێ تەنها و تەنها پشتگوێی دەخات

ئێستا سێلین لەسەر یەک تەڵ خۆی گۆڕیوە،تەنها بۆ ئەوەی سەرنجێکی جونگکووک وەربگرێ بەڵام بەداخۆ،نیـــە!!

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now