CHAPTER||END

1.5K 207 71
                                    


هەموویان لە پێش دەرگای نەشتەرگەری وەستاون
جونگکووک لەباوەشی دایکیدا وەکوو منداڵ دەگریەت
سەرنگی دایکی هەموو تەڕ بووە بەفرمێسکە بێ کۆتاکانی جونگکووک

"دایە توخوا با هیچی لێ نەیەت"
-جونگکووک وتی

دایکی دڵی گڕی گرتبوو بەبینینی جونگکووک
بەم شێوەیە

"دایە بە قوربانت بێت ئەو سەلامەت ئەبێت دەگەڕێتەوە لامان بەیەکەوە دڵخۆش دەبن"
-خاتوو جیۆن وتی

لەناکاو جیمین بە ڕاکردن هاتەوە بۆلایان کاتێک کاتژمێر و نیوێک پێش ئێستا ڕۆیشتبوو

"ها هیچت دۆزیەوە؟"
-تێیهیۆنگ وتی

"مامە جیۆن نەبوو،باوکی سێلین بوو"
-جیمین وتی

"سێلین کێیە؟"
-ئـارا بەگریانەوە وتی

"ئەو کچەی وا ئەبوو جونگکووک بیکاتە ژنی خۆی"
-جیمین وتی

"چەند قەحپەیە"
-ئـارا بەگریانەوە وتی

جونگکووک تەنها دەیویست میـا بەسەلامەتی ڕزگاری بێت
لە قوڵایی دڵیەوە دەپاڕایەوە سەلامەت بێت

"مامە کیم وتی من چارەسەری ئەوان دەکەم"
-جیمین وتی

دواتر لەسەر کورسیەک لەتەنیشت تێیهیۆنگ دانیشت
جونگکووک و دایکی لەسەر زەویەکە بوون

لەناکاو پزیشکەکە هاتە دەرەوە ڕووخساری تک تک ئارەقی لێ ئەتکی تەواو ماندوو دیار بوو

جونگکووک بەپەلە هەستایەوە بە چاوە بریقەدارەکانی چووە پێش پزیشکەکە

"توخوا کاکە بڵێ سەلامەتە"
-جونگکووک وتی

پزیشکەکە بەماندووی سێری کرد کە وایکرد جونگکووک بتۆقێت
بەڵام دواتر زەردەخەنەیەکی گەورەی بەڕوویاندا کرد

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now