"ئای توخوا چەند بیری ئەم دیمەنەم کردبوو"
-خاتوو جیۆن بەدڵپڕی وتیکاتێک سێری جونگکووک و میـا'ی ئەکرد کە باوەشیان لەیەک داوە بە توندی
"بێ وەفای ڕشکنی سەگ ئەی من؟؟"
-ئـارا وتیمیـا لەباوەشی جونگکووک دەرچوو و کە ئـارا'ی بینی
تەنها گریانەکەی زیاتر بوو"وەی توخوا چەندم بیر ئەکردی"
-میـا وتی
دوای ئەوە بەتوندی باوەشی بە ئـارا'دا کرد"قەحپەی نازانم بەچی بەخوا منیش بیرم ئەکردی زۆر زۆریش"
-ئـارا وتی کاتێک ئەویش لە لێواری گریانەکەی بوو"چەند زمان پیسی"
-جونگکووک بەقێزەوەدواتر پشتەملی میـا'ی گرت و ڕایکێشایەوە باوەشی خۆی
خاتوو جیۆن بەپێکەنین و گریانەوەی سێری دەکردنجیمین بەتوندی لەباوەشی گرتبوو
چونکە جیمین دایکی نییە،خاتوو جیۆن هەر لە منداڵییەوە خۆشەویستیەکەی زۆری پێی داوە تا هەست بەنەبوونی دایک نەکات،جیمین'یش بەهەمان شێوە ئەوی زۆر خۆشدەوێتێیهیۆنگ تەنها بەدڵخۆشی سێری کەشەکەی دەکرد
دوای ماوەیەکی زۆر دڵی ئارام بۆیەوە"دایە زۆر لاواز بووی ئەوە چییە؟"
-جیمین وتیئەویش لەبەر خوێندن ڕۆیشتبوو بۆ دەرەوەی وڵات هەر لەگەڵ تێیهیۆنگ هاتبۆیەوە
"ئەی ڕۆڵەکەم چی بکەم؟لەو کەشە کێ دەیتوانی خۆی بەتەندروستی بهێڵێتەوە ماڵمان کەئابە بوو"
-خاتوو جیۆن وتی بە خەمباری"تا ئێستاش سەرم سوڕماوە لە گۆڕانە لەناکاوەکەی مامە جیۆن"
-جیمین وتی"هەموومان توشی شۆک بووین،ئەو کابرا نەرم و نیانە کە جگە لە دڵخۆشی خێزانەکەی هیچی نەدەویست گۆڕا بۆ ئەم کابرا پارە پەرستە"
-خاتوو جیۆن وتی کاتێک ئاهێکی هەڵکێشا
YOU ARE READING
﮼خزمەتکارەکەم
Random"جونگکووک کوڕم تۆ پێویستە جیابیتەوە ئەم پەیوەندیە هەڵەیە ئەو کچە لە ئاستی ئێمەدا نییە ئەو تەنها خزمەتکارێکە و هیچی تر خەڵک ئەمە ببیستێتەوە ئابڕوومان دەچێت" "باوکە قسەی خەڵک دەبڕێتەوە؟چی دەڵێن با بیڵێن،من مـیا'م خۆشدەوێ کەسیش نابێتە ڕێگر لەوە" - - - ...