chapter 1

395 44 93
                                    

ئەمجارە ئازار لە مێشکم دەستیپێکرد،
هەستەکەم دڵم لەناوچووە'

🖤

🖤

🖤

🖤

~~~~~~~~~~~~

تۆکیۆ ئەمڕۆ بێدەنگ دەردەکەوێت وەک ئەوەی ڕێک کەوتبن لەگەڵ ئەم بارانەدا کە کەشێکی بێدەنگ دروست بکـەن کوڕێک لەم نێوانەدا بە تەنهایە..

جـیۆن جۆنگکـووک تەمەن 22 ساڵ کوڕی دووەمی جـیـۆن دۆ شـیـڪ... لە تەمەنی 14 ساڵیەوە تاکو 18 ساڵی لە فەرەنسا بەسەر بردوە و سەرقاڵی خوێندن بووە و دواتر گەڕاوەتەوە کۆریا... خوێنکاری کۆلێژی بازرگانیە....بنەماڵەکەی کەسانی دیاری کۆمەڵگـان.. دوو براو خوشکێکی هەیە..جیۆن هۆسۆک تەمەن 30 ساڵ و خاوەنی هاوسەرێک...جیۆن جیسوو تەمەن 26 ساڵ و دەزگیراندار....جیۆن تایمین تەمەن 20 ساڵ خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی..

....

(..)

pov.kooki

ئێرە ئارام و بێدەنگە دەتوانم ئاسودەبم لێی جگە لە دەنگی باران و ئۆتۆمبیلەکان هیچ دەنگێکی تر نابیستم...ئەم کەشە تۆم بیر دەهێنێتەوە... چوارساڵ بەر لە ئێستا کاتێک دەستەکانم لە نێو دەستی یەکەم خۆشەویستم دابوو ڕاستە ئەو تەمەنی لە من زیاتر بوو من تەنها هەرزەکارێکی گەمژەبووم بەڵام ئەو کەسێکی تەواو پێگەیشتوو بوو پیاوێکی 26 ساڵان بوو...کاتێ توڕە بوونەکانیم زۆر باش لە بیرە..چاوەکانی بە جۆرێک ترسناک بوون جیاواز لە کاتەکانی تر ئەو زۆر نائارامم دەبوو....هەرگیز پێشبینیم نەکردبوو ناوی باوکم بەم جۆرە توڕەی دەکات و پەیوەندیەکـەمان دەپچڕێت....ئەو ساتەی دەستە گەورە و بە هێزەکەی لە ملم ئاڵا هەستم بە جۆرێک لە مردن کرد نەک ئەو مردنەی بترسێت....ئەو بە جۆرێ بوو کە من خۆشەویستەکەی نەبم من بەشە ونبووەکەی نەبم.....ئەو شەوە چاوەکانی جۆرێک بوون کە هەرگیز نەمبینی بوو پێشتر....پڕ بوو لە ڕق پڕ بوو لە تینووی ڕوحـم....منی جێهێشت کاتێک بە قورسی هەناسەم دەدا منی جێهێشت بەبێ ئەوەی جارێک ئاوڕم لێ بداتەوە

ئێستا شێتانە باوەشە گەورەکەتم دەوێت شێتانە بۆنە گرانبەها و دەگمەنەکەتم دەوێت چاوەکانتم دەوێت بۆ کوشتنی حەسرەتی بینینی....
هێشتا خەیاڵی پێکەوەبوونمان دەکـەم نازانیت چەنێک دڵخۆشین بەیەکـەوە...
دڵخۆشبووم ئەوکاتانەی بوونت هەبوو لام
خۆشەویستم بووی..بەشێک بووی لە ڕووحە منداڵانەیەکـەم..کەسێک بووی هەستم بە هەمووشتێک دەکرد لەگـەڵت چەنێک جوان بوو پێکەوە بوونمان
لە دوای ئەو هەموو کاتە تێپەڕیوە هیچ بیرت نەکردووم...هەمیشە لە خۆم دە پرسی.
ئەوە من کە ئازار دەکێشم؟
تەنها منم کە تەنها بووم؟
تەنها من لە خۆشەویستی دابووم؟

CONFESS∼𝝩𝜅Where stories live. Discover now