بەڵێن بێت گەر ژیانە نەفرەت لێکراوەکەم دیاری بینینتی پێدام بێمە بەرامبەرت و بڵێم« نەفرەت لە چاوەکانت دەکەم کە ئاوا شەیدایان بووم»قاچەکانم دەلەرزین مێشکم شێوابوو دیمەنەکانی ڕابردوو وەک شریتێکی کۆنی ناخۆش لە مێشکم لێدرایەوە
قژە شێواوەکەی دەستەخوێناویەکەی لەگەڵ زەردەخەنە بێباکەکەی«خۆشەویستیم دەی بابڕۆین بخەوین»
نەمدەزانی چی بڵێم و چی بکەم
هەموو شتێکم وەلا نا بە خێرای نزیک بوومەوە چەقۆکەی دەستیم لادا و بۆ قوڵای دەریاکەم فڕێدا پاشان خستما سەر چۆک و دەستەکانیم لە نێو دەستەکانی خۆم دانا نا بێت کەس بیبینێ
هەوڵمدەدا خوێنەکەی سەر دەستی لابدەم بە ئاوەکە
چاوەکانم نەدەوەستان لە بڵاوکردنەوەی فرمێسکەکانم بەسەر ڕوومەتم دا
وەک منداڵێک وابوو هیچی نەدەکرد تەنها دوای جوڵەکانم دەکەوت
دەستەکانم بەرز کردەوە بۆ ڕووخساری و خوێنەکەم لادەدا
دڵخۆشم کە جلەکەی ڕەساسیەکی تاریکە کە پەڵە خوێنەکانی لەسەر وننە«تۆ چیت کردوە..»
«چیت کردووە تای»
ڕستەکەم دووبارە دەکردەوە لەگەڵ لادانی هەر پەڵەیەکی خوێن
تاکو ئەژنۆکانمان تەڕببوو بەهۆی شەپۆلە بچووکەکانی دەریاکەوە«جۆنگکووک ئەوەدەزانی کێ مردووە؟»
برۆکانم گرژ کرد ترس لە نێو جەستەم بە خێرای هاتوچۆی دەکرد..وتم
YOU ARE READING
CONFESS∼𝝩𝜅
Romanceپێم بـڵێ!! دەربارەی چی؟ خۆشەویستی ڕاستەقینە.. تۆ دڵخـۆش بە.....ڕووخسارە جوانەکـەت گرژ مەکە لیم