Chapter 9

144 26 47
                                    









لە ڕێستۆرانتێک دانیشتووین هەمووان خەریکی خواردنی نانی بەیانین جگە لە سۆنگهیون و سۆن جی  ئەوان ڕۆشتن و تیان زۆر سەرقاڵن... تایهیۆنگ لەگەڵ یوونگی و جێرمی و ئەلێکس لە مێزێکی کەمێک دوور لە ئێمە دانیشتوون وادیارە کە قسە بکەن
ئەوەی سەیرە بەلامەوە بێدەنگی تایهیۆنگ بوو تەواوی کاتەکە یەک وشەی لای من نەدرکاندووە
هێشتا لە بیری ئەوەدام چی بکەم تا زیاتر بیری لێبکەمەوە قورستر دەبێت بۆم
بیرکردنەوەکانم وەلا ناو سەیری دیمەنە کۆمیدیەکەی تۆمی دەکەم کە بە خێرای هەرچی دەستی پێی بگات کەمێکی لێدەخوات لەگەڵ سەیرکردنە بێزاریەکەی ولیەم
جەی بەبێدەنگی خەریکی خواردن بوو وەک هەموو کات وێڵسن کەم کەمە زەردەخەنەیەکی بچوکی بۆ ولیەم دەکرد وەک ئەوەی دڵنیای بکاتەوە لەوەی کەباشە

هەوڵمدەدا چێژ لەم دیمەنە وەربگرم و ڕووداوەکان لە مێشکم دەربکەم...
پێش ئەوەی زەنگێک بۆ ولیەم بێت و هەموو ئارامیەک  لەگەڵ خۆی ببات کاتێک پەرداخە شەربەتەکەی دەستی بە زەویەکەدا بدات و سەرنجی هەموو خەڵکەکە بێتە سەر ئێمە
ئەو پیاوە شێتە!!
چرپە چرپ لە دەورو بەرمان دروست بوو یوونگی هاتوو قۆڵی گرت  بردییە دەرەوە!

خۆم چەماندەوە بۆ خەڵکەکە وەک داوای لێبوردنێک
سووپاس گوزارم کە خەڵکی ئێرە تێگەشتوون..
سەیری تایهیۆنگ'م کرد مۆبایلەکەی بە گوێیەوە بوو برۆکانی گرژ کردبوو ئەلێکس بەبێزاری سەیری دەکرد

خولەکی دواتر ڕۆشتنە دەرەوە و جێرمی بە دوایاندا!!
بۆستە! تایهیۆنگ منی لێرە بە جێهێشت؟!
لە دوای هاوسەرگیریەکەمانەوە ڕێگەی نەداوە بەتەنها لە دەرەوە بم وە من لێرەم بەبێ پاسەوانەکەی یاخود خۆی!

کەواتە دەبێت شتێکی گەورە ڕووی دابێت

جەی سەیری موبایلەکەی دەکرد وەک ئەوەی نامە بگۆڕێتەوە لە گەڵ کەسێک

«جەی؟»
بانگیم کرد

«بەڵێ؟»

دەکرێ بپرسم؟ بێگوومان ڕەنگە ئەو بزانێت چی ڕوودەدات بەپێی گۆڕینەوەی نامە!

«ئایا هەموو شتێک باشە؟»

سەیری دەوروو بەرمانی کرد تۆمی و وێڵسن بێدەنگن

«بەڵێ..تەنها کێشەیەکی بچووک دروست بووە لە بەشی گۆڕینەوەی کۆمپانیا»

«پێم وانییە کێشەیەکی بچووک بێت...ولیەم توڕەبوو یوونگی بردی  تایهیۆنگ بەبێ هیچ قسەیەک ڕۆشت و ئەلێکس و جێرمی بە هەمان شێوە..کەواتە کێشەکە گەورەیە یاخود زۆر گەورەییە!»

قسەکانم ئاڕاستەی کرد پاشان سەیری دوانەکەم کرد کە هیچ دەنگێکیان لێوە نایەت

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 27 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

CONFESS∼𝝩𝜅Where stories live. Discover now