chapter 5

298 39 40
                                    


ئەو بیرکردنەوەیە ئەمکوژێت
لە نێو ئەو هەموو شتەی هەتبوو دەست بەرداری من بوویت🖤

________________________



دەستم لەسەر دەرگاکە داناو پاڵێکی نەرمم دا سەیرێکی ژوورەوەم کرد هەموو شوێنێک زۆر بریقەدار بوو نازانم ئەم شتانە چی بوون سەڕەڕای ئەو ڕووناکیە کەم و بچووکانە زیاتر نزیک بوومەوە خولەکی دواتر ئەم ناوە ڕووناک بۆیوە هۆڵەکە داپۆشرابوو بە پارچەیەک لە کلاسیک

تایهیۆنگ
بەخێر بێیت بۆ ماڵە تازەکەت

لە جێگای خۆم کەمێک بەرز بوومەوە ترس جەستەمی گرتەوە من بە تەواوی هەبوونی ئەوم لەیاد کردبوو چەن گەمژەم
ڕقم لەم جلانەیە کە پۆشیومە بەرەو هۆڵەکە هەنگاومنا بە جۆرێک ڕیک خراوە بچوک ترین ناڕێکی  نابینم بەپێی پێویست گەورەیە حەز بە تیڤیە گەورەکە دەکەم لەگەڵ ئاگر دانەکەی سوچی دەستە چەپ لە دەستە ڕاستەوە چەند ڕەفەیەک دەبینم چەند كتێبێكی كەمی لێیە ڕەنگە دە دانەیەك ببێت زیاتر نییە

تایهیۆنگ
دابنیشە

تێبینیم نەكرد ئەو دانیشتووە لە سەر قەنەفەكە كە ڕەنگێكی خۆڵەمێشی هەبوو...كەمێك دوور لێیەوە دانیشتم هەستم بە چاوەكانی دەكرد كە لەسەر منن بۆیە ڕووخسارم بەرامبەری وەستاند و سەیرم كرد هیشتا ناتوانم لەم شۆكە دەر بچم هەموو شتێك لە ماوەی هەفتەیەك ڕووی دا! نیشانەكردن كڕینی خانوو كەلوپەل كڕینی جلوبەرگ دیاری كردنی ڕۆژی هاوسەرگیری و هۆڵی ئاهەنگ..بیگوومان بیرلەچی دەكەمەوە هەمووشتێك بۆ كیم تایهیۆنگ ئاسانە

CONFESS∼𝝩𝜅Where stories live. Discover now