Chapter 6

196 37 40
                                    

بمرە باشترە لەوەی خۆت بکەیە گاڵتەجاڕ بۆ دڵ خۆشکردنی دەوروبەرت
............................................................



پێموابوو گرنگی دان بەمانای خۆشەویستی ڕاستەقینە دێت ڕەنگە من هەڵەبم یاخود ڕەفتارەکانی ئەو هەڵە بێت...ناتوانم بیرکردنەوەکانی هەڵبسەنگێنم ئاڵۆزی دەخاتە مێشکمەوە کاتێک بیری لێدەکەمەوە دواتر چی دەکات؟!
چاوەکانی جیاواز لە پێشترن...ئەو کاتانەم خۆشدەویست کە دەمتوانی هەموو شتێک لە چاوەکانی بخوێنمەوە وەک ئەوەی لە پەڕەیەکی سپی بە خوێنی خۆی نووسیبی..
ئێستا ناتوانم سەیرە بەلامەوە بۆچی وەک پێشتر نییە...کاتێک بینیمەوە هێشتا ئەو کەسە بوو کە دەمناسـی...بەڵام دواتر...هەمووشتێک دەستی کرد بە گۆڕانکاری و تێکچوون..

هەموو شتێک لە یەکەم مانگی هاوسەرگیریمان دەستی کرد بە گۆڕان ئەو نیوە شەوەی بە قژ و جلە تێک چووەکانی گەڕایەوە ماڵەوە دەستە خوێناویەکانی بۆ چرکەیەک لە نێو چاوەکانم ونـنابێت هەر جارێک دەست دەدات لە ڕووخسارم هەست دەکەم خوێن بە ڕوومەتەکانمەوە وشک بووە کیم تایهیۆنگ «بکوژێک»! ناتوانم هیچ شتێک بڵێم و بکەم من ئاشقی چ جۆرە پیاوێک بووم! من گەمژەم بە ڕاستی گەمژەم..

کردنەوەی دەرگاکە لە بیرکردنەوەکانمی دوورخستمەوە سەرم بەرز کردەوە تاکو بیبینم..جگە لەو کێی تر کلیلی ماڵەوەی لایە لە دەرگای هۆڵەکەوە دەرکەوت قژی شێواوە وەک هەموو جارێک نزیک بۆوە بۆنە تیژەکەی کە تێکەڵی بۆنی مەی ببو سییەکانمی ئازاردەدا لەلام دانیشت سەری خستە سەر شانم دەستێکی بۆ سەر ڕانم

بۆنی مەی دەکەم تایهیۆنگ

بە هێمنی وتم بێگومان مافی توڕەبوونم لێ سەندراوەتەوە چەناگەی لەسەر شانم چەقاند

بەڕاست؟بەڵام تەنها چەند پێکێکم خواردۆتەوە ئازیزم

دەنگی چرکە دوای چرکە قوڵ تر دەبێت نازانم چۆن ڕەفتار لەگەڵ ئەو تایهیۆنگ'ە بکەم ڕۆژ دوای ڕۆژ سەختتر دەبێت بۆم

گەرماوێک بکە..برسیت نییە؟

دەمەوێت چی زووە لێی دوربکەومەوە بۆنی مەی بێزارم دەکات

گەرماوێک دەکەم خواردنێک ئامادە بکە.

ماچێکی لە قژم کرد و بەرەو پلیکانەکان ڕۆیشت لەم ساتەدا هەست بە ترس دەکەم بێدەنگی ئەم ماڵە دەمترسێنێت
پێش ئەوەی بگەڕێتەوە داوای پیزام کرد کەمێکم خوارد و چەند قاشێک ماوە خستمە مایکرۆکەوە تاکو تازە بێتەوە کۆلایەکم لە سارد کەرەوەکە دەرکرد و خستمە سەر مێزەکە و لەسەر کورسیەکە دانیشتم..لام سەیرە چۆن بەم شێوەییە ڕەفتار دەکات ئاسایی بێ ئەوەی هیچ شتێکی ئەنجام دابێ باشتر بڵێم بە جۆرێک ڕەفتار دەکات کە کەسی نەکوشتبێت هەندێک جار میهرەبان وەک هاوسەرێکی بە خەم هەندێک جار بێ باک لە ناکاوێک ئەبێت بە دڕندە و لە هەمان کاتیشدا ئەگۆڕێ بۆ پەپولەیەکی شیرین نازانم چی لە مێشکی دا گوزەر دەکات ڕۆشتی نیوەشەو گەڕانەوەی لە خۆر هەڵات دا زەنگ لێدانی متمانە پێکراوەکەی لە کاتژمێر ١٢ی هەموو شەوێک تەنها جارێک ئەو پیاوەم بینیوە کە متمانەی پێیەتی ئەو بە ڕەگەز ئیسپانیە پیاوێکی باڵا بەرز کە لە تایهیۆنگ بەرز ترە کەمێک ماسولکەدار کەمێک ترسێنەرە کاتێک ڕاستەو خۆ سەیری چاوەکانت دەکات بە چاوانێک کە ناتوانم ڕەنگەکەی دیاری بکەم قاوەیەکی تێکەڵ بە سەوز! من حەزی پێناکەم ئەو زوو تێبینی شتەکان دەکات نێوانی زۆر باشە لەگەڵ تایهیۆنگ کە یەکەم جار بینیم بە جنێوێک پێشوازی لە تایهیۆنگ کرد بۆ وەڵام نەدانەوەی پەیوەندیەکانی ئەویش بە جنێوێک پێشوازی لێکرد بۆ ژوورەوە! ..نەفرەت پێم واییە سوتاا
بەخێرای مایکرۆکەم کردەوە سەیری پیزاکەم کرد نەفرەت لە مێشکی منن پلەیەکی بەرزم داناوە..
خستمە سەر مێزەکە و سەیرم دەکرد ئێستا چی بە تایهیۆنگ بدەم دووبارە سارد کەرەوەکەم کردەوە بەڵام جگە لە کەمێک شیرینی هیچی تری تێدا نەبوو بازاڕیم نەکردوە ماڵەکە بەتەواوی بێ خواردن بووە..
سەرم بەرز کردەوە تایهیۆنگ لەلای دەرگاکەوە وەستابوو بە قژە شێدارەکەیەوە دەستەکانی لەسەر سینگی گرێدابوو بە چاوە تیژەکانی سەرنجی دەدام

CONFESS∼𝝩𝜅Where stories live. Discover now