پێت واییە ئەژنۆکانم لە زەوی دەخشێنم بۆت!.بێ ئاگای گەمژە.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەو شەوە نەگەڕایەوە لەژێر جێگاکەم دا پێخەفەکەم لە جەستەم ئاڵاندبوو بەترسەوە دەپارامەوە کە خەو من ببات و نەمگەڕێنێتەوە..
.
.
.«ئامادەبە شۆفێرەکە دەتگەیەنێت»
وەڵامی نامەکەیم نەدایەوە خۆم بەسەر قەنەفەکە دا تواندەوە پێویستە چی بکەم!
ناتوانم بەو ئاسانیە لێی ڕزگاربم جۆنگکووکی گەمژە بۆچی پێشتر بیرم لەم دۆخە نەدەکردەوە!
وەک شێتێک هیوای گەڕانەوەیم دەخواست..وەک فیلمە سۆزداریەکان بەڕێکەوت بیبینم وە پێمبڵێ پەشیمانە و ماچم بکات دواتر هاوسەرگیری بکەین و دڵ خۆشبینگەڕایەوە بەڵام نەک بەوجۆرەی من دەمویست هاوسەرگیریمان کرد بەڵام ئەوە نەبوو کە من دەمویست هیچ شتێک وەک ئەوە نەبوو کە خەیاڵم بۆی دەکرد شەوان و لە نێو مێشکم پیاسەی دەکرد!
«کـیـم جـۆنـگـکـووک»
ئەو نازناوەی هەرگیز نەمدەویست بەم شێوەییە بەدەستی بهێنم جۆنگکووک'ێک کە مافی قسەی نییە..مافی سەرپێچی کردنی بڕیارەکانی هاوسەرەکەی نییە مافی چونەدەرە وە و پیاسەکردنی نییە..هیوادار بووم مافی ژیان کردنم لێ زەوت بکات بمخاتە چاڵێکەوە یاخود بەدەم زەریام دابدات تاکو ماسیەکان چێژ لە جەستەی شەکەتم ببینن
«ئێمە گەشتین بەڕێزم»
شۆفێرەکە وتی چاوەکانم کردەوە لە جامە ڕەشەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد لەبەردەم کەنارێک وەستاوین
«بۆچی کەنار دەریا؟!»
پرسیارم لێی کرد پاشان لە ئاوێنەکەوە سەیری کردم
«بەڕێز کیم ئەوەی دەویست من هیچ شتێکی تر نازانم بەڕێزم»
چاوەکانم لە بێزاریدا سوڕاند تەنانەت پاسەوانەکانیشی وەک خۆی درۆزنن
دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە گەر بمزانیایە دەبێت لێرەبم ئەم ڕەنگە ڕەشەم نەدەپۆشی..
ئێستا من چی بکەم لێرە؟!
YOU ARE READING
CONFESS∼𝝩𝜅
Romanceپێم بـڵێ!! دەربارەی چی؟ خۆشەویستی ڕاستەقینە.. تۆ دڵخـۆش بە.....ڕووخسارە جوانەکـەت گرژ مەکە لیم