یونگی ....
من نەگۆڕام بەڵکو ئەوان بە زۆر منیان گۆڕی ...
بە ڕەفتارەکانیان ، قسەکانیان ، هەڕەشە و شکانەکانیان
فەرمان و ئەرکە و بەرپرسیارێتیەکانیان کە زۆر لەمن گەورەتر بوو ...ئاخرئینسان لە پڕێکدا ناگۆڕێت، کات دەخایەنێت. ئەوانی دیکە کاری تێدەکەن و خۆیشی کەم کەم ون دەبێت. نازانێت دەیویست چی بکات، چی دەویست. دوایی مودەیەک بێئاگایانە، بەیانیەک لەخەو ڕادەپەڕێت و بەخۆی دەڵێت؛«دەستھەڵگرە» ...
هەست دەکەیت لە باری بێهۆشیدایت
ئەوکات پێویستت بە کەسێکە بە چەکوش بەسەرتدا بڵێت
بە « بەئاگا وەرە »وە ، تکایە بەئاگا وەرە
مەخەوە وا تەمەن و ژیان دەڕۆن ..
خێزان و هاوڕێکانت بەجێت دەهێڵن
تکایە بەئاگا وەرە و من لەلاتمکوک بۆمن ئەو چەکوشەیە کە ڕۆژانە بەسەرمدا دەدا
ئەو دەستەیە ئەو مرۆڤەیە کە ناهێڵێ بەتەواوی لەنێو ئەو خەوە قوڵ ببمەوە*** تۆ ئەگەر کەسێکی واشت نەبێت
کەواتە خودا دەیەوێ خۆی یاوەر و کەست بێت
مرۆڤە مەزنەکان ئەوانەی لە ئاستی مرۆڤێکی ئاسایی زیاترێکە
خودا هەڵیدەبژێرێ کە خۆی یاوەر و هاوڕێی بێت .....کوک : یونگی !!!
یونگی : گەمژە بۆ پێت نەوتم کە هێندە نیگەرانی من بویتە
دەبیت بخەوم تا گوێم لەو قسانە بێتکوک :
( کەچاوەکانی پر فرمێسک بوو و قوڕگی لەتاو ئازاری دڵیدا ژانی دەکرد )
ب.... (سەری خستە خوار)
ببور....یونگی نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات :-
_ دێیت لەگەڵم بۆ بازار ، پێویستە جل بکڕم
کوک : باشە باخۆم بشۆم دێم
یونگی : تا تۆ خۆت دەشۆی من نان دەدەم بە پشیلەکانی کۆڵان
کوک دەیزانی گوێی لە هەموو قسەکانی بوە
لەبەر ئەوەی ئەم دڵتەنگ نەبێت ئاسایی رەفتار دەکات_ببورە کە ناتوانم هاوڕێیەکی باش بم و ئەو هەموو ئازار و بارەی سەر شانت کەم بکەمەوە
** یونگی ڕۆشتە حەوشە
یونگی : سڵاوتان لێ بێت
باوک میشا :
وابزانم پێشتر پێم وتبوی حەزم بە چارەت نیە
بۆیە جارێکی تر نەیەیتە ماڵەکەم ، بۆ جارێکی تر پۆلیس بانگ دەکەمدایک کوک لە شەرمەزاریە فرمێسک بەچاوەکانی هاتە خوارەوە
دەیویست بمرێ بەس یونگی لەو بارودۆخە نەبینێت
YOU ARE READING
خۆشەویستی یەک لایەنە
Short Story( کۆتایی هاتوە ) پێم وابوو مانەوەی هەمیشەیە بۆیە گرنگیم بە ڕۆشتنی نەدا ، بە سەرسەختی خۆم مامەڵەم کرد و تەماشام دەکرد چۆن وەک جەستەی مردوو شی دەبێتەوە لەبەردەم ماڵماندا ، یونگی :- تۆ خۆت بەچی دەزانیت !؟ گوناحە جەند ڕۆژە لەبەردەم ماڵتانە جۆنگکوک :...