مرۆڤ ھیچ شتێک لەبیر ناکات. ھەرچشتێک بچێتە بیرگەیەوە، بۆ ھەمیشە دەمێنێتەوە. لە بیرگەدا ژورێک ھەیە. ژورێکی تاریک. عەمبارێک کە پڕە لە شتی کۆن. ھەموو کردارەکان، قسەکان، بەتێپەڕینی کات کۆن دەبن و دەگوازرێنەوە بۆ ئەو ژورە. بۆ ئەو عەمبارە. شتی نوێ جێگەی ئەوان دەگرێتەوە. بەتێپەڕینی کات تەپوتۆزیان لەسەر دەنیشێت. وادەزانیت لەبیرت کردوون. بەڵام نا، بە ڕاچەڵەکینێک، شتەکانی نێو ئەو عەمبارە، تەپوتۆزیان لێ بەرزدەبێتەوە. نوێ دەبنەوە. ئەو تەپوتۆزە بەنێو خانەکانی مێشکتدا ھاتوچۆ دەکەن. دووبارە مێشکت داگیردەکەن. کەڕت دەکەن. کوێرت دەکەن. ھەر بۆیە مرۆڤ ھیچشتێک لەبیرناکات، ھەرچشتێک بچێتە بیرگەیەوە، بۆ ھەمیشە دەمێنێتەوە.
( هیچستان )
بابەتەکە ڕاهاتنە ، یان ئەوەیە شتەکە چیتر وەک پێشتر ئازار بەخش نیە
بەڵام وەک حەسرەتێک دەمێنێتەوە ، هەندێجار کە بیرت دێتەوە بزەیەک داتدەگرێت هەندێجاریش خەم و بیرکردنەوە ڕووخسارت دادەپۆشێ
بەتەواوی تێناگەی تۆ چیتە ، لە ناوەڕاستی شتەکاندا دەمێنیتەوە
نەک تەنها لەبەر ئەوەی ئەو شتەت دەوێت بەڵکو ڕەتیشی دەکەیتەوە
هەستە دژ بەیەکەکان مێشکت داگیردەکەن و دڵت پەک دەخەن ....جۆنگکوک :
( هەستا موبایلەکەی بهێنێ لەسەر مێزەکە بەڵام لەسەر چۆکی کەوت ، هێز لە قاچەکانی نەمابوو )
بیهێنە یونگی ، دڵم شتێکی خراپ دەڵێتیونگی :
( موبایلەکەی هەڵگرت و خستیە گوێی جۆنگکوک)
قسەبکەجۆنگکوک : بەڵێ ، کێی جەنابت ؟
نەناسراو : تۆ چی کیم کارنی ؟
جۆنگکوک : هاوڕێ ، بۆچی ؟ چی شتێک ڕوویداوە ؟
( دەستی کرد بە کۆکە)نەناسراو : بەڕێزم ئەم خاتوونە سەیارەیە لێی داوە و
لەنەخۆشخانەی سانیاگۆیە نزیک کتێبخانەی گشتی
، ژمارەکەی تۆ لەسەر موبایلەکەی بوو
کەتەلەفۆنت بۆی کردبوو ، بۆیە تەلەفۆنم بۆت کرد تا ئاگەدارتان بکەمەوەجۆنگکوک فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە وشک بوو
هیچ قسەیەکی بۆ نەوترا ، هەر بەڕاکردن کۆمپانیاکەی جێهێشت کە نزیک بوو لەو نەخۆشخانەی کارنی لێ بوو ، پێڵاوەکانی لەپێ دەرچوون لەڕێگای ڕۆشتن بۆلای کارن قاچاکانی هەمووی بریندار بوون ، چەندین شوشە و وردە دار چەقین بە پێیەکانی بەڵام هیچیان نەیان توانی لە ئازاری دڵیدا خەبەری بکەنەوە کە نوقم ببوو ،قیری جادەکان قاچەکانیان دەسوتان و لەخۆی دەگرت و هەوڵی ڕاگرتنیان دەدا ، بەڵام وەک ئەوەی بەدوای روحیوە بن هەر ڕای دەکرد
گوێیەکانی کپ بوون یونگی جەند هاواری دەکرد و بانگی دەکرد ئەو گوێی لێ نەبوو ، وەک ئەوەی چیتر نایەوێ جگە لە دەنگی کارن گوێی لە هیچ دەنگێکی ئەم جیهانە بێت ،
YOU ARE READING
خۆشەویستی یەک لایەنە
Short Story( کۆتایی هاتوە ) پێم وابوو مانەوەی هەمیشەیە بۆیە گرنگیم بە ڕۆشتنی نەدا ، بە سەرسەختی خۆم مامەڵەم کرد و تەماشام دەکرد چۆن وەک جەستەی مردوو شی دەبێتەوە لەبەردەم ماڵماندا ، یونگی :- تۆ خۆت بەچی دەزانیت !؟ گوناحە جەند ڕۆژە لەبەردەم ماڵتانە جۆنگکوک :...