دوای ئەوەی کە دایکی یونگی ڕاستیەکانی زانی ، بەوەی یونگی هیچ تاوانێکی نیە و ئەو هەموو ساڵە بەبێ هۆکار تاوانباری کردوە و ئازاری داوە نەیتوانی بەرگە بگرێت و بێ هۆش بوو ڕۆشتە کۆماوە .
پێشتر لایەنی دەرونی باش نەبوو بە دەوا و دەرمان دەیتوانی مامەڵە بکات
بەڵام دوای ئەوە بەرگەی نەگرت هەر بۆیە مانگێک دەبێت لە کۆمایە
یونگی هەمیشە چاودێری دەکات و ڕۆژانە سێ بۆ چوار سەعات لەلایەتی
ناهێڵێ هەست بەتەنهایی بکات ،لەم ماوەیەدا یونگی زۆر شت فێربوو ، گرنگی هەستەکان و پەیوەندیەکان
روحە بەنرخەکان ، مرۆڤەکانی ژیانمان ،
بۆیە بڕیاری دا پەیوەندیە ساختەکان بسڕێتەوە و لەگەڵ خۆی و ئەوانی تریشدا ڕاستگۆ بێت و دەمامکی درۆینە لاببات ...هەر بۆیە لەکاتی ڕۆشتی بۆ لای کارلا تا بابەتەکان کۆتایی پێ بهێنێت
کەسێکی بینی زۆر بە خراپی لێی دەدرا ، ویژدانی ڕێگەی پێ نەدات
کوێرانە بەلایدا بڕوات و ئیهمالی بکات وەک چۆن چوار ساڵ لەمەو پێش
خەڵک ئەمیان ئیهمال کردو ئەو کارەساتە ڕوویدا ..هەمیشە لەگەڵ ڕابردووی خۆی دەجەنگا و دەیویست شتێک بگۆڕێت
بەڵام گۆڕانی ڕاستەقینە ئازادکردنە نەوەک وەبیر هێنانەوە و شەڕکردنئەو ڕووداوانەی چەندین جار دووبارە لە ژیان ڕوودەدەن ، دەرئەنجامی
ڕووداوەکانی ڕابردووە کە تا ئێستا لەبیرمان نەکردوە و تێمان نەپەڕاندوە
وەک کابوسێک هەمیشە بەدواتەوەیە ، بیری لێ دەکەیتەوە
هێندەی بیری لێ دەکەیتەوە تاوەکو هەردوکتان یەکترتان خۆش دەوێت
ناتوانن جیاببنەوە ...شێتانەیە ئەگەر بڵێی من شتی ناخۆشم خۆش دەوێت ..
مرۆڤی تەندروست بیرکردنەوەی بەردەوامی بۆ شتی خراپ و بەئازارەکان نیە ، کات نابەخشێت بەو شتانەی ئازاری دەدەن ...
مامە جۆن : ئێستا هەڵبژێرە ،
زیندانی یونگی یان جیابونەوەتان؟( کاتێک یونگی گەشتە لای کارلا و دەیویست بەڕێگایەکی کەمتر ئازار بەخش شتەکان کۆتایی پێ بهێنێ ، برای کارلا یونگی بە تۆمەتی دزیکردنە ماڵیان و بەبێ مۆڵەت هاتنە ژوورەوە دەستگیرکردبوو
بەهەلێکی زانی بۆ ئەوەی ئەمە بکاتە بیانو پەیوەندیەکە کۆتایی پێ بهێنێ )کارلا زۆر دەگریا نەیدەتوانی خەیاڵی ئەوە بکات جیاببێتەوە
لەو مرۆڤەی کە پێی وایە خۆشی دەوێت ..مامە جۆن :
خوشکم گوێ بگرە تۆ ساڵێک لەو گەورەتری
وە ئەم تەمەنەی تۆ زۆر بەنرخە ، تکات لێ دەکەم بەم شتە لاوەکیان
بەفیڕۆی مەدە ،
خەونەکانت ، ئامانجەکانت ، خودی کەسایەتی خۆت
گرنگترین خاڵە تاوەکو تۆ پەرەی پێ بدەیت ، ئەگەر ئێستا سەرقاڵی
پەیوەندی و کوڕ بیت ، لەناوەڕاستی تەمەن بیستەکانت دەبینی
جەند شکستخواردوی ، هەم خۆشەویستیەکەی ئێستا لەدەست دەدەی
جونکە هەرزەکاری ناتوانیت مامەڵە لەگەڵ هەموو شتەکان بکەیت
دواتر تەمەن دەڕوا و خەونەکانتیش لە نێو زبڵدان دەبێت ....
YOU ARE READING
خۆشەویستی یەک لایەنە
Short Story( کۆتایی هاتوە ) پێم وابوو مانەوەی هەمیشەیە بۆیە گرنگیم بە ڕۆشتنی نەدا ، بە سەرسەختی خۆم مامەڵەم کرد و تەماشام دەکرد چۆن وەک جەستەی مردوو شی دەبێتەوە لەبەردەم ماڵماندا ، یونگی :- تۆ خۆت بەچی دەزانیت !؟ گوناحە جەند ڕۆژە لەبەردەم ماڵتانە جۆنگکوک :...