17_part

150 23 40
                                    

کچێک لە تەمەنی ١٨ ساڵ بێت و کەسێک بەو جۆرە بیشکێنێ
ناتوانت قبوڵی بکات و لەگەڵ ڕابێت ، هەرزەکارێک بەو هەموو ئومێدەوە سەختە بۆی مامەڵە بکات لەگەڵ ئەم بارودۆخە ...
جەند بیرۆکەیەکی بۆ دێت

یان ئەوەتا هەمیشە لێ دەپاڕێتەوە یاخود بۆ لە بیرکردنی ئەو دەچێت
پەیوەندی تر دەبستێت ، بەڵام لەنێو هەموویدا ڕێگای خۆکوشتن
ڕێگایەکی ترسناکە کە هەندێک هەڵیدەبژێرن ...








کارلا دوای ئەوەی هەوڵی خۆ کوشتنی داوە بەوەی بە چەقۆ دەماری دەستی بڕیوە بەڵام هەر زوو براکەی خێرا فریای کەوت و بردی بۆ نەخۆشخانە
فریاگوزاری سەرەتایان بۆی کرد و بردیان بۆ ژورێک بۆ مانەوەی چەند
ڕۆژێک ، ڕێکەوتی خودا وابوو هەمان ژوورەکەی دایکی یونگی ..


یونگی کە بینی کارلا دەهێننە ژوورەوە شۆک بوو ، دەستی پێچرابوە
ویستی پرسیار لە دکتۆرەکە بکات کە چی لێ بەسەر هاتووە بەڵام مامە جۆن یەقەی گرت و پڕ بەدەنگی خۆی هاواری کرد ، هەموان دەستیان بە گوێیانەوە گرت ، وەک ئەوە وابوو لە شوێنێکی چۆڵ بێت دەنگی دایەوە و پێی وت ، ئەگەر بێتو خۆشکەم شتێکی لێ بێت سوێند دەخۆم تۆ دەکوژم ...

یونگی نەیزانی چی بکات و چی بڵێت کە زانی کارلا هەوڵی خۆ کوشتنی داوە لە دوای ئەوەی بەو جۆرە فێڵی لێ کردو و ئەو قسە بە ئازارانەی پێ وت ...

سەیری دەکرد و چاوەڕێی هەلێکی دەکرد کارلا بەخەبەر بێت یان براکەی بڕوات و داوای لێ بوردنی لێ بکات ....

بەیانیەکی پرشنگدار بوو ، تیشکی خۆرەکە ئەیدا لە روخساری کارلا
وای دەکرد کارلا هەست بە نارەحەتی بکات ، یونگی کە درکی پێ کرد
خۆی خستە بەر تیشکی خۆرەکە چەندین سەعات بەو جۆرە وەستا
تاوەکو کارلا بە ئارامی بخەوێت ، جونکە دەیزانی کارلا جەند حەزی لەخەوە و بە تیشکی خۆر یانی ڕووناکی تێک دەچێت
کاتێک مامە جۆن ئەوەی بینی نەیویست
بڕواتە ژوورەوە و ئەو قسانەی یونگی ببڕێت کە دەیەوێت بیڵێت...


ڕۆشت دانیشت لای کارلا و دەستەکانی گرت و خستیە نێو چاوانی و بەخەم گریانەوە داوای لێ بوردنی لێ کرد و پێی دەوت کە قسەکانی زۆربەی درۆ بوون و ڕاست نین تەنها ئەوەی وتە بۆ ئەوەی ڕقی لێی بێت و وازی لێ بهێنێ و بڕوات ژیانێکی باشتر بۆخۆی دروست بکات  ،
ئەو مرۆڤێکی زۆر باشە ، خەتاکەی منم کە ناتوانم کەسێکی واباش بپارێزم ...















ڕۆژەکان بەو جۆرە تێدەپەڕین ...
یونگی لەلای دایکی بوو و یان شوێنی کێڵگەی ئاژەڵەکان

کارنیش بەتەنها ڕاهێنانی دەکرد و خۆی دەخواردەوە لەخەمە ...
نوسین و کاری ڕێکخستنی نمایشەکەی دەکرد
مۆڵەتی لە یونگی وەرگرتبوو دوای فستیڤاڵەکە دێت بۆ کێڵگەی ئاژەڵەکانیان
کار دەکات ...


خۆشەویستی یەک لایەنەWhere stories live. Discover now