16_part

163 25 37
                                    

لەوە بە ئازارتر نیە بکەویتە نيوان هەڵبژاردنی
ئەو شتەی خۆت دەتەوێت لەگەڵ ئەو شتەی ئازیزێکت دەیەوێ
ئەگەر خۆت هەڵبژێری ئازیزەکەت لێت نیگەران دەبێت
وە ئەگەر ویستەکەی ئەو هەڵبژێری تۆ نیگەران دەبیت
لەهەردوو بارودۆخەکەدا تۆ هەر ئازار دەکێشی بەڵام
ئەگەر خۆویست بیت بەلایەنی کەمەوە پەشیمانیەک بونی نابێت





کارن نوقم و خنکا لە نێوان بیرکردنەوەکانی دا
ئاخۆ دەکرێ کام هەلبژاردە دروستە ...

دەنگێک بەر گوێکانی کەوت ...
کە بە چپەوە دەیان وت سەیر ئەو کوڕە بکەن چۆن
چاوی لانادات لەسەر ئایۆ

ئەو دێڕە توانی کارن بەخەبەر بهێنێ ، خۆشەویستی بەزۆر نیە
ئەگەر ئەو ویستی بۆ کەسێکی تر هەیە ، من بۆ ڕێگر بم و بەزۆر خۆمی
لێ نزیک بکەمەوە و ببم بە بارگرانی بۆ سەر شانی کەسێک ...


















کارن : بیرۆکەیەکم هەیە

کوک : ( خێراتر و بەپەرۆشتر لە هەموان )
بیرۆکەکە چیە ؟

کارن : ( سەیرێکی کوکی کرد ئنجا ڕووی لە مامۆستا کرد)
بە بۆچونی من با نمایشکە بکەین بە خۆشەویستی نێوان
دوو کەس کە یەکێکیان کەم ئەندامە ..
کەسێک وەک گێڕانەوە چیرۆکی گەورەیی ئەم خۆشەویستیە بگێڕێتەوە








هەموویان سەیر مامۆستاکەیان کرد

مامۆستا : ڕوونکردنەوەی زیاتر بدە


کارن :
سەردەمێکی کلاسیکە و چیانەیەتی زۆر گرنگی پێدراوە و
جوانی سیفەتی سەرەکی و نیشانەی دەسەڵاتە بۆ ئافرەت
پیاویش پارە نیشانەی دەسەڵەتە
چیرۆکی دوو کەس کە دژی کۆمەڵگان
کوڕەکە لە بنەماڵەیەکی هەژارە
کچەکەش کە کەم ئەدامە لە بنەماڵەیەکی چینی مامناوەند
کوڕە سەرپەرشتیاری کچەکەیە و بەکرێ گیراوە بۆ ئەو کارە
بەڵام هەردوکیان دەکەونە خۆشەویستی یەکترەوە
هەرچندە هەموان سەرزەنشتیان دەکەن و قسەیان پێ دەڵێن
بەڵام خۆشەویستی ئەوان لەسەروی یاسا و پێوەرەکانەوە بوە




مامۆستا : ( زۆر سەرسام بوو بەو چیرۆکە بەڵام گومانی هەر مابوو )
بەچیدا دڵنیایی بەدڵیان دەبێت ؟




کارن :
زۆر کەس هەن لەم ژیانە خۆیان بە کەم ئەندام دەبینن
جونکە لەلایەن کۆمەڵگاوە ڕەتدەکرێنەوە و پێیان ناشرینە
یان کەم و کورتی جەستەیی  و دارایان هەیە ،
ئەم نمایشە بەتەواوی دەتوانێ بگات بە  دڵی خەڵکی و خۆیان تێدا ببینن ....
ئەو کەسەی چیرۆکەکەش دەگێڕێتەوە پێویستە
ئەویش سەما بکات ...

خۆشەویستی یەک لایەنەWhere stories live. Discover now