*لەدوای ئەو یەکەمین کچە کە گرنگی پێبدات

32 9 1
                                    

بەشی شەشەم

﴿﴿ لەدوای ئەو یەکەمین کچە کە گرنگی پێبدات ﴾﴾

============≄≄============
ـــــــ《^_^》《-_-》《^︷^》《°︷°》ـــــــ

JUNGKOOK:-

کە خەڵاتەکەی وەرگرت هیچ کەسێک چەپڵەی بۆ لێنەدا گوێبیستی قوتابیەکان بووم کە چۆن قسەی پێدەڵێن کە وێنە گرتنەکە تەواو بوو منیش ڕاستەوخۆ دەستم بە چەپڵە لێدانێکی هێواش کرد بەڵام بە دەنگێکی بەرز هەموویان سەیری منیان کرد کە لە کۆتایی کورسیەکان دانیشتبووم ئەویش چاوە ڕەشەکانی خستەوە ناو چاوەکانم هەرچەندە زۆر لێییەوە دوورم بەڵام هەست بە ڕووناکی دەکەم لە چاوە ڕەشەکانی کە دڵخۆشن دوای من براکەم هیۆنگەکەم چەپڵەی لێدا دواتر هاوڕێکانی ئەو و دواتر هێواش هێواش هەموویان چەپڵەیان لێدا تەنها ئەو کەسانەی ڕۆژانە گاڵتەیان بەو دەکرد ئامادە نەبوون چەپڵەی بۆ لێبدەن دواتر یەک یەک ئەوانیتر هاتن و ئەوانیش بە فیکە و چەپڵەی بەرز پێشوازیان لێدەکرد تەنانەت پێنجەم کەس زۆر باشتر و بەجۆشتر چەپڵەی بۆ لێدرا لەو چاو ڕەشە نازانم بۆچی گەر ڕۆژانە نەیبینم واهەست دەکەم شتێکم کەمە ئایا من وەک هیۆنگ لەلای ئەو ئاسودەم بۆیە

ئەگەر ئاشقیش بوبام دەبوایە وەک چیڕۆک و فلمەکان و زنجیرەکان بە بینینی دڵم خێرا بێت یان شڵەژاو دەربکەوم یان هەر شتێکیتر بەڵام هیچ کامێکیانم بەسەر نایەت کاتێک سەیری دەکەم یان ڕووبەڕووی دەبمەوە

بەهەرعاڵ ئێستاش قوتابیەکان دەچن و ئاهەنگ دەگێڕن لە کافتریاکە منیش هەڵسامەوە و بەڕێکەوتم بۆ دەرەوەی مەلەوانگەکە


SAKURA:-

نازانم چۆن دڵخۆشیەکەم دەرببڕم بەڕاستی زۆر دڵخۆشم جلەکانی مەلەوانیم داکەند و جلەکانی خۆمم پۆشی هاهـ وە نیبوولیش نەوەستاوە و فانیلەکانی ژێرەوەمی هەمووی تەڕ کردوە بۆیە تەنها ستیانەکە و قەمیسە سپیە شیرییەکەم پۆشی لەگەڵ تەنورە نیلی گوڵ شین و گەڵا سەوزەکە لەگەڵ قەمسەڵەکە و پووتەکەم

بەڕێکەوتم بۆ دەرەوەی مەلەوانگەکە و بۆ ناو کۆلێژەکە چونکە ئاهەنگ هەیە

چوومە کافتریاکە لەگەڵ یەکەم هەنگاونانم بۆ ژوورەوە هەموویان سەیری منیان کرد دواتر نیبوول هێواش هێواش نزیک دەبوویەوە زانیم شتێک دەکات وە قوتابیەکانیش لە دەوری ئێمەوە وەستابوون و هەندێکیشیان لە نهۆمی دووم خۆیان بەسەر لێواری ئاسنەکانەوە گرتبوو

نیبوول گەشتە بەرامبەرم و دەستی کرد بە پێکەنین وەک شێتێک منیش بەتێنەگەیشتنەوە سەیری ئەوم دەکرد دواتر سەیری منی کرد و تۆزڕک پێکەنینەکەی هێواش بوویەوە وتی
"ئای خودایە تۆ سەیری بکەن سەیری چەندە بێ گوناهـ دیارە دڵنیام ئەمە جادووگەرە"

هەموویان پێکەنین ورەم کۆکردەوە و وتم
"چیت دەوێت نیبوول؟!"

ئەویش واخۆی دەرخست کە شۆک بووە
"ئۆهـ کچەکەمان فێری قسەکردن بووە!!!"

ســارد وەک ســەهــۆڵ[ J.J.K ]Where stories live. Discover now