*من دەمەوێت لە کۆمپانیاکەی بەڕێز جیۆن دۆنگسوک کاربکەم

51 9 2
                                    

بەشی شانزەیەم

﴿﴿ من دەمەوێت لە کۆمپانیاکەی بەڕێز جیۆن دۆنگسوک کاربکەم ﴾﴾

============≄≄============
ـــــــ《^_^》《-_-》《^︷^》《°︷°》ـــــــ

NUSER:-

ئیتر چارەی تریان نەما و دوای چەندین هەوڵدان توانیان دەرگاکە بشکێنن و بچن بۆ ژوورەوە بەڵام ئەوەی بینیان وشکی کردن لە شوێنی خۆیان

ئەوێ هەمووی خوێن بوو وەک ڕوبارێکی خوێناوی وە جۆنگکوکیش وەستابوو و چەقۆکەی بەتوندی گرتبوو کاتێک پیاوەکەی پێشی بەتوندی هەناسەی دەدا بۆ مانەوە لەژیاندا بەڵام ئەو نازانێت جۆنگکوک چەقۆکان دەهاوێژێت بۆ مردن نەوەک برینداربوون

دایکی خێرا چوویە دەرەوە و نەیتوانی بینەری ئەم دیمەنە قێزەونە بێت کە کوڕەکەی پێشکەشی دەکات
ئەو توانی تەنها بە چارەگێک بیکات تەنها چارەگێکە هاتۆتەوە لای پزیشکە دەروونییەکە بەڵام پیاوێکی کوشت وە ئەو پیاوە لەکوێ هات و لەکوێ بوو وە ئەو کێییە؟!

جۆنگهیۆن
"جـ.جۆنگکوک ئەوە تۆ ئەوت لەکوێ دۆزیەوە؟!"

ئەو بە زەردەخەنەیەکی ترسناک و نەگریسانە سەیری براکەی کرد کە نیوەی ڕووخساری خوێن پەخشانی کردبوو

جۆنگکوک
"لە ماڵەکەی خۆی وە ئەم ئێوارەیە بەر لە خوانی ئێوارە هێنامە ژوورەکەم و لەنێو دۆڵابەکەم دامنا و ئێستاش کوشتم هەرچەندە دەبوایە یان دۆنگسوک یان ئەم پزیشکە نەفرەتییە بوونایە"

دۆنگسوک چاوەکانی داخست بۆ ئەم بێڕێزییەی کوڕەکەی و خۆی ئارام دەکردەوە لەوەی توڕە نەبێت چونکە ئێستا کوڕەکەی لە میزاجدا نییە و دەتوانێت هەموو کەسێک بکوژێت تەنانەت خۆشی

جۆنگهیۆن
"جۆنگکوک باشە تەواو ئێستا ئەوت کوشت ئیتر چەقۆکە دووربخەرەوە"

جۆنگکوک
"نەخێر دەبێت بەتەواوی بێ جوڵەبێت ئەوکات چەقۆکە دادەنێم"

پیاوەکە سەیری جۆنگهیون و دۆنگسوکی دەکرد و بە چاوەکانی داوای یارمەتی دەکرد بۆ ڕزگارکردنی بەڵام ئەوان بێهیوایان کرد لەوەی دووبارە ئەو بژیت

جۆنگکوک دوای هەستکردن بە نەمانی ڕۆحەکەی لە جەستەیدا بەرەو دەستشۆرەکە چوو بۆ پاککردنەوەی چەقۆکەی وە پاکی کردەوە لەگەڵ ڕوخساری
چەقۆکەی هەڵگرت لەنێو دۆڵابی جلەکانیدا و دواتر قەدێک جلی هێنا و بۆلای گرماوەکە چوو زۆر بە ئاسایی وە وەستا و ڕووی لە جۆنگهیۆن کرد

جۆنگکوک
"هیۆنگ بە یەکێک لە پیاوەکان بڵێ ئەم پیسییە پاک بکەنەوە تا لەگەرماوەکە دەهێمە دەرەوە"

زۆر ئاسایی بوو وەک ئەوەی ئەو نەبووبێت کەسێکی کوشت ڕوحی کەسێکی برد و جەستە گەرمەکەی سارد کرد و دڵ و مێشکی لەکارکردن وەستاند بەڵام ئیتر ئەو بەلایەوە گران نییە ئەو دەتوانێت چەندین کەس بکوژێت و ڕووبارێک دروست بکات لەخوێن بەتایبەتی خوێنی مرۆڤ وە دەتوانێت ببێتە کەسێ کە
تەنها ناوی بەسبێت بۆ لەرزینی خەڵکی
تەنها ناوی بەسبێت بۆ ئەوەی بزانن لەگەڵ کێ تێکەوتوون بەڵام ئەو ناوی خۆی دەرناخات تەنانەت ڕوخساریشی بەڵام خەڵکەکە زیاتر دەترسن کە هەرچەندە نایناسن















ســارد وەک ســەهــۆڵ[ J.J.K ]Where stories live. Discover now