*ئەو دەتوانێت ڕازی ببێت یاخود نا؟!

30 7 0
                                    

بەشی بیستەم

﴿﴿ ئەو دەتوانێت ڕازی ببێت یاخود نا؟! ﴾﴾

============≄≄============
ـــــــ《^_^》《-_-》《^︷^》《°︷°》ـــــــ

NUSER:-

☀بــــــــــەیــــــــــانــــــــــۍ☀

ماڵی بەڕێز جیۆن

هەموویان لەسەر خوانی بەیانی بوون جگە لە جۆنگهیۆن کە ئەمە یەکەمین جارە جۆنگکوک لەسەر خوانەکە بێت و براکەی لەوێ نەبێت بەڵام بێدەنگ بوون خزمەتکارەکانیش وەستابوون

جۆنگهیۆن
"بەیانیتان باش"

کاتێک چوویە لای دایک و باوکی ماچی کوڵمی هەردووکیانی کرد وە دواتریش سەری براکەی

دۆنگسوک.جیهوان
"بەیانی تۆش باش کوڕەکەم"

جۆنگکوک
"باشترین بەیانی بۆ هیۆنگ"

خزمەتکارەکان گوشراوی میوە و پەنیرەکەیان لەپێشی دانا

جۆنگکوکیش دەستەکانی دەسڕی

جۆنگهیۆن
"دەڕۆیت؟!"

جۆنگکوک
"بەڵێ هەندێک کارم هەیە"

جۆنگهیۆن
"لەگەڵ کێ؟!"

جۆنگکوک
"هەندێک کارە ئیتر لەگەڵ تایهیۆنگ و سۆنگهوون دەیکەم تۆش وەرە کاتژمێر 8ـی شەو خۆم ناونیشانەکەت بۆ دەنێرم"

هەڵسایەوە و بێ ئەوەی ڕوو لە باوکی بکات گووتی
"وەهەروەها ساکورا کاتژمێر شەش لە کۆمپانیا دەبێت هیوادارم قبوڵی بکەیت چونکە ئەو جارێکیان بەمنی گووت کە خەونی ئەوەیە لە کۆمپانیایی جیۆندا کاربکات"

جۆنگکوک ویستی بچێتە دەرەوە بەڵام لەگەڵ پرسیارەکەی باوکی وەستا

دۆنگسوک
"چی ئەگەر قبوڵم نەکرد؟!"

ئەو پشتی لەوبوو کاتێک چاوەکانی چەند چرکەیەک داخست و کردییەوە

جۆنگکوک
"تەنها قبوڵی بکە"

دۆنگسوک
"کەواتا من دوو مەرج دادەنێم بۆ ئەوەی قبوڵی بکەم"

جۆنگکوک هەناسەیەکی بێ بڕوایی دەرکرد و ڕووی سوڕاند کە ئەو هەر پشتی لەوبوو

جۆنگکوک
"چیت دەوێت؟!"

دۆنگسوک
"یەکەم دەبێت ببیت بە جێگرەوەی من" ڕووی سوڕاند و سەیری ئەوی کرد "وە ماوەی یەک هەفتە دەبێت بچیتە لای بیۆمسیۆک و قسەی لەگەڵدا بکەیت"

جۆنگکوک پێکەنینێکی گاڵتەئامێزی پێشکەش کرد
"تۆ دەتەوێت ئەمانە جێبەجێ بکەم نەخێر"

سەرەتا بە گاڵتەئامێزەوە گووتی بەڵام نەخێرەکەی زۆر بەتوڕەیی جدیەوە گووتی

ســارد وەک ســەهــۆڵ[ J.J.K ]Where stories live. Discover now