*ئایا ئەگەر ئاشقی خەمەکانیشم ببم ئەوانیش من جێدەهێڵن؟!!

26 7 0
                                    

بەشی یانزەیەم

﴿﴿ ئایا ئەگەر ئاشقی خەمەکانیشم ببم ئەوانیش من جێدەهێڵن؟!! ﴾﴾

============≄≄============
ـــــــ《^_^》《-_-》《^︷^》《°︷°》ـــــــ

NUSER:-

جۆنگهیۆن
"بۆچی پەیوەندیەکەت داخست کە من هاتم؟!"

جۆنگکوک
"چی؟! بۆچی دەبێت ئەوە بکەم"

جۆنگهیۆن
"کێ بوو؟!"

جۆنگکوک
"تایهیۆنگ.!"

جۆنگهیۆن
"ئۆهـ باشە کەواتا من هاتم بپرسم بۆچی ژەمی نیوەڕۆت بەفیڕۆدا بەڕاستی پیتزایەکی بێوێنەی هەبوو کە تامەکەی لەبیرنەکراوبوو"

جۆنگکوک
"برسی نەبووم"

جۆنگهیۆن
"باشە پەیوەندی تۆ و ئەو کچە چییە؟!"

جۆنگکوک
"هیچ.،؟!!"

جۆنگهیۆن
"بەڵام بەرامبەر ئەو تۆ گرنگی پێدەریت.!! ئایا من ڕاستم؟!؟"

جۆنگکوک
"ئەگەر مەبەستت لە ڕۆژی هەینییە ئەوا من تەنها وەڵامی چاکەکەیم دایەوە چونکە ئەو کاتژمێرە بەنرخەکەی بۆ من گەڕاندەوە وە خۆت دەزانیت چەندە گرینگە بۆم"

جۆنگهیۆن
"باشە من هیچیتر ناڵێم بەڵام ئەی چی سەبارەت بە دوێنێ شەو ئایا کەڵەگاکانتان دۆزییەوە؟!"

جۆنگکوک
"تایهیۆنگ بەدوایاندا دەگەڕێت"

جۆنگهیۆن
"جۆنگکوک هیچ شتێک ناکەیت وانیە؟!"

جۆنگکوک
"وەک؟!"

جۆنگهیۆن
"تۆ گوتت کە بەنەفرەتتان دەکەم ئەمە تەنها قسەیەک بوو وایە؟!"

لەوکاتە زەنگی تەواوبوونی ژەمی نیوەڕۆ لێیدرا

جۆنگکوک
"من قسەیەک ناکەم ئەگەر جێبەجێی نەکەم"

دەسێکی خستە سەر شانی براکەی و ڕۆشت
جۆنگهیۆن چاوەکانی داخست و کردییە کە بێهیواببوو لە براکەی بۆیە خێرا بەڕێکەوت بۆ سەرەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە تایهیۆنگەوە بکات بۆ ئەوەی ڕێگا بە براکەی نەدات کە ئەو نەفرەتییە بکات وە نایەوێت زیاتر نێوانی باوکی لەگەڵیدا تێک بچێت

SAKURA:-

ئەتوانم بڵێم بە نزیکەیی ئاگاداری ئوستاز نیم کە چی دەڵێت و چی ناڵێت وە ئامادەی وەڵامدانەوەی نیبوول و هاوڕێکانی نیم کە بانگم دەکەن و کاخەزی لۆچدارم تێدەگرن

بەڕاستی وەک ئەوە وایە من گەڕابێتمەوە بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئێستا ڕاستە کە بچوک بووم بەڵام هەموو شتێک وەک گرتە ڤیدۆیەک لە مێشکم لێیدەدایەوە و سەرم ئازارێکی توندی پیا دەڕۆشت بۆچی من نەمتوانی ئاگاداری هاوڕێکانم و خێزانەکەم بم لەکاتێکدا کە هەموو شتێک لەبەرچاوەکانم ڕوویدا منیش وەک بێدەسەڵاتێک بەدیار ڕووداوەکان دەوەستام بۆچی ئەوەندە بێ بەختم و کچێکی شومم دەترسم خۆشەویستی خۆم بدەم بە چاو ڕەشەکەم ئەویش لەمن دوورکەوێتەوە چونکە ئەوانەی من خۆشم دەوێن لەمن دووردەکەونەوە
ئایا ئەگەر ئاشقی خەمەکانیشم ببم ئەوانیش من جێدەهێڵن؟!!

ســارد وەک ســەهــۆڵ[ J.J.K ]Where stories live. Discover now