*بۆچی وشەی سارد.؟!!

27 7 0
                                    

بەشی چواردەیەم

بەر لە خوێندنەوەی تکایە ڤۆتی چیڕۆکەکەم بکە تەنها بۆ ماندووبوونم

سوپاستان دەکەم

﴿﴿ بۆچی وشەی سارد.؟!! ﴾﴾

============≄≄============
ـــــــ《^_^》《-_-》《^︷^》《°︷°》ـــــــ

SAKURA:-

بەرەو هۆڵەکەچووم وە دووبارە سەرم گێژی خوارد و وەک ئەوە وابوو خانوەکە بسوڕێت لەبەر چاوەکانم وە خەریکبوو زۆر بە خراپی بکەوم بەڵام نەکەوتم چونکە خۆمم گرتەوە بە قەنەفە تاکیەکەی نزیک چێشتخانەکە و دانیشتم لەسەری کە باشتربووم چوومە نزیک جۆنگکوک و ویستم بانگی بکەم بەڵام وەستام وە سەیریم دەکرد وەک ئەوەی هەرگیز نەمبینیوە بەڵام ئەو بەڕاستی ناوازەبوو ڕوخسارێکی ڕێکی هەبوو کە هەموو بەشێکی لەگەڵ ڕوخساریدا گونجابوون هەربەڕاستی من قسەم زۆر هەیە بۆ وتن بەڵام کەتۆ دەبینم مەستی چاوەڕەشەکانت دەبم و ون دەبم وە تەواوی شێوازی قسەکردن و قسەکانیشم بیردەچێتەوە ناتوانم بوەستم و سەیری چاوەکانت بکەم پڕ بە دەنگ بڵێم خۆشمدەوێیت چونکە من بەڕاستی ئاشقی تۆ بووم
ئاشقی ڕووخسارت.!!
ئاشقی بێدەنگیت.!!
ئاشقی دەنگت.!!
ئاشقی ساردیت.!!
وە ئێستاش دڵە شێتەکەم خەریکە لە سینەمدا دەهێتە دەرەوە و توند لەباوەشت دەگرێت بەڵام چی ئەگەر لەبڕی لەباوەشگرتنەکە ئەوت لەخۆت دوورخستەوە وە نەتخستەوە شوێنی خۆی بەڵکو بە توندی بەئەرزەکەتدا و وردت کرد

سەری خۆمم هەژاند و بەهێواشی بانگی ئەوم کرد


"هێی جۆنگکوک...................هێی.............ئایا لەشت ئازاری هەیە؟!"

کەمێک خۆی جوڵاند لەوکاتەدا دەمویست زەردەخەنە بکەم چونکە ئەوە دەهاتە ناو مێشکم ئەگەر ئێمە وەک ئەوەبووینایە کە خەوم پێیەوە دەبینی واتا ئاوا بانگی دەکەم ئایییش ساکورا تۆ بانگی ئەو بکە

دوای چەندجارێک بانگکردن هەرکە چاوەکانی کردەوە خێرا هەڵسایەوە و دانیشت و چاوی بە دەورووبەریدا خشاند وە دواتر وەستا لە پشکنین و مەساجی بۆ شانەکانی دەکرد


"شانەکانت ئازاریان هەیە؟! من داوای لێبوردن دەکەم بەهۆی منەوە لێرە مایتەوە بمبورە تەنانەت بە هیچ شتێک خۆتت دانەپۆشیبوو"

جۆنگکوک
"کێشە نییە وە سارد نەبوو ئەوەتا گەرمکەرەوەکە داگیرساوە ژوورەوە گەرمبوو"


"باشە کەواتا وەرە ژەمی بەیانی بخۆین هەرچەندە نیوکاتژمێر تێپەڕیوە لە نۆ بەڵام ئیتر"

جۆنگکوک
"بۆچی بەفرگرەکەت ئاوا چۆڵە؟!"

ئەم پرسیارە منی هەژاند ئێستا من چی بڵێم هەم ئەو منداڵی دەوڵەمەندێکە نابێت خۆی بەراوردبکات بەمن لەوانەیە ئەو مووچەیەیی من مانگێکی لەگەڵدا دەگونجێنم ئەو بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ تەواوی بکات

ســارد وەک ســەهــۆڵ[ J.J.K ]Where stories live. Discover now